تێن هاخ بە لێدوانێک پەیوەست بە گرانیت چاکا کۆتایی بە هەمووشتێ هێنا

یاریگا –
ئێریک تێن هاخی راهێنەری نوێی بایەر لیڤەرکوزن بێدەنگی شکاند سەبارەت بە دەنگۆی رۆشتنی گرانیت چاکا کە ئەمڕۆ لە زاری بریکاری یاریزانە سویسریەکەوە هەواڵی پەیوەندیکردنی بە سەندەرلاندی ئینگلیزیەوە بڵاوکرایەوە.
هەر دوابەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو چاکا یەکێک بوو لەو ناوانەی لیڤەرکوزن کە باس لە رۆشتنی دەکرا. جارێک دەبەسترا بە خولی سعوودیەوە، پاشان ئەیسی میلان و دوایین جاریش بریکارەکەی دڵنیایی دا لەبارەی رێککەوتنی گرانیت و سەندەرلاند.
دوای تەنها چەند کاتژمێرێک لە لێدوانی بریکاری یاریزانەکە، تێن هاخ هاتەدەنگ و وتی
بریکارەکەی دەتوانێ هەرچیەک دەیەوێ بۆخۆی بیڵێت. بەڵام ئەم یانەیە پێشتر دەستبەرداری سێ یاریزانی گرنگی بووە، بۆیە رێگەنادەین یاریزانی زیاتر بڕوات. گرانیت سەکردەیە، ئەو هێشتا سێ ساڵی گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ ئەم یانەیە.
🚨 Bayer Leverkusen coach Erik ten Hag: “The agent of Xhaka can say whatever he wants, but this club has already let three important players go, and we won’t let any more go”.
“Granit is a leader, he still has three years left on his contract here”, told RP. pic.twitter.com/fLywcjBlM9
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 22, 2025
یانە ئەڵمانیەکە هەر لەم هاوینە سێ لە گرنگترین رەگەزەکانی کە رۆڵی کاریگەریان هەبوو لە بردنەوەی سیانە نازناوی سەردەمی چابی ئالۆنسۆ، لە لیڤەرکوزن رۆشتن. ئەوانیش جێرێمی فریمپۆنگ و فلۆریان ڤیرتز بۆ لیڤەرپوول و، جۆناسان تا بۆ بایرن میونشن.