فەرمی: مینا راهێنەری نوێی بۆ وەرزی 2025/2026 ناساند

یاریگا –
یانەی وەرزشی مینا، بە فەرمی گرێبەستی لوئەی سڵاح، راهێنەری پێشووی قوەجەوییەی راگەیاند تاوەکوو بۆ وەرزی 2025-2026، لە شوێنی حوسام ئەلسەید راهێنەری سوری سەرکردایەتی یانەیەکان بکات.
لوئەی سەڵاح گرێبەستی بۆ ماوەی یەک وەرزی واژۆکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هیوای ئەوە هەیە تیپەکە بگەڕێنێتەوە سەر رێڕەوی سەرکوەین دوای وەرزێکی سەخت کە تیایدا بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی 16دا کۆتاییان بە وەرزی رابردوو هێنا.
ئیدارەی یانەکە ئەندامانی تەواوی ستافی یاریدەدەری راهێنەرانی ئاشکرا کرد کە بریتین لە هەریەکە هەڵگورد مەلا محەمەد و ئەوس ئیبراهیم وەک یاریدەدەری راهێنەر و عامر عەبدولوەهاب وەک راهێنەری گۆڵپارێز و محەمەد مستەفا ئیبراهیم وەک راهێنەری لەشجوانی هاوشانی لوئەی سڵاح سەرکردایەتی یانەی مینا دەکەن.
بڕیارە ستافی نوێی تەکنیکی لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستی یاریزانان بۆ وەرزی داهاتوو دەست بە ئەرکەکانیان بکەن.