ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هۆڵەندی یەکلاییکردەوە

گفتوگۆی سەرەتایی دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی چێڵسی کۆتایی نەهاتووە و چەند یاریزانێکی دیکە لە لیستەکەدا هەن.

فلۆریان پلیتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بە جیدی بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس هاتووەتە سەرهێڵ.

چێڵسی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تەواو جیاواز دەربکەوێت و ئێستا گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانە هۆڵەندییەکە دەستپێکردووە.

تاوەکو ئێستا گفتوگۆی نێوان چێڵسی و لایپزیگ دەستیپێنەکردووە، چونکە سەرەتا چێڵسی دەیەوێت بزانێت، سیمۆنس دەیەوێت یاریی بۆ یانە لەندەنییەکە بکات یاخود نا، ئینجا بلووز گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ لایپزیگ دەستپێدەکات.

چێڵسی بە تەواوی خۆی بۆ گواستنەوەی سیمۆنس یەکلاییکردووەتەوە و چاوەڕێی رووناکی سەوزی یاریزانەکەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ئارسیناڵ چاودێری یاریزانەکە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بایرن میونشن نەهاتووەتە نێو رکابەرییەکان و ماکس ئێبێرڵ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە ئاگاداری دۆخی یاریزانە هۆڵەندییەکەیە.

ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلاییبووەتەوە، سیمۆنس دەیەوێت لایپزیگ جێبهێڵێت و بەرپرسانی یانەکە ئاگاداری ویستی یاریزانەکەن.

سیمۆنس لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، گواستنەوەی بۆ لایپزیگ بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ کردە فەرمی و گرێبەستەکەی لە 2027 بەسەردەچێت.

چاڤی لە 25 یاریی بۆندسلیگادا، 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی هەبوو و لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانیش، 33 یاریی کرد، خاوەنی 11 گۆڵ و هەشت ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button