ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول کیێزا دووردەخاتەوە

دەنگۆی گواستنەوەی بۆ سێریا ئەی زیادبووە

Yariga App

یاریگا –

ناوی فێدێریکۆ کیێزا لە لیستی یاریزانانی لیڤەرپوول بۆ یارییەکانی ئامادەکاری وەرزی نوێ لە ژاپۆن و هۆنگ کۆنگدا نییە.

تۆڕی ئاتلێتیک پێشتر بڵاویکردبووەوە، چەند یانەیەکی سێریا ئەی لە نزیکەوە چاودێری کیێزا دەکەن و یاریزانەکەش ویستی جێهێشتنی یانەکەی هەیە.

کیێزا بەشداری لە دوا یاریی لیڤەرپوول بەرامبەر ستۆک سیتی کرد و گۆڵێکیشی کرد، بەڵام لە وەرزی رابردوودا تەنیا بەشداری لە شەش یاریی پرێمەرلیگدا کرد.

یاریزانی پێشووی فیۆرێنتینا رایگەیاندبوو، ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتووش لە لیڤەرپوول یاریی بکات، چونکە دەزانێت وەرزی رابردوو بۆچی کەم بەشداری یارییەکانی کردووە.

کیێزا لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپول کرد و بەهۆی ئامادەنەبوونی لەڕووی جەستییەوە، بەشداری بەشێکی زۆری یارییەکاندا نەکرد.

لیڤەرپوول لە هۆنگ کۆنگ بەرامبەر ئەیسی میلان یاریی دەکات و دواتر لە تۆکیۆ رووبەڕووی یۆکۆهاما مارینۆس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button