بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

نەورۆز لە گواستنەوەی یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق نزیکبووەتەوە

گفتوگۆی نێوانیان پێشکەوتووە..

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەورۆز لە گواستنەوەی محەمەد رەزا جەلیل، ناوەڕاستکاری یانەی زەوڕا نزیکبووەتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لەگەڵ محەمەد رەزا گفتوگۆی کردووە، گفتوگۆکانی نێوانیان پێشکەوتوون و نوێنەرەکەی شاری سلێمانی لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە عێراقییەکە زۆر نزیکبووەتەوە.

محەمەد لە 28ـی شوباتی 2000 لەدایکبوو، پێشتر شەش یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووە، جیا لە زەوڕا درێسی یانەکانی تەڵەبە، نەفتی ناوەڕاست، سنعەت نەفت و قوە جەوییەی پۆشیووە.

محەمەد رەزا

لە هاوینی رابردوو ریزەکانی یانەی قوە جەوییەی جێهێشتووە و پەیوەندی بە زەوڕا کردووە، کە پێشتریش لە ساڵی 2018 تاوەکو 2022 یاری بۆ زەوڕا کردووە و لە وەرزی 2018/2019 نازناوی جامی عێراقی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

یاریزانە 25 ساڵانییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ زەوڕا کۆتایی هاتووە و بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 150 هەزار دۆلارە،

پێنجشەممەی رابردوو نەورۆز بەفەرمی گرێبەستی یاسین ئاراس راهێنەری نوێی یانەکەی راگەیاند و ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکردووە.

هاوکات تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، مورتەزا هەدیب لە یانەی کارەباوە گەڕاوەتەوە یانەی نەورۆز و یانەکە لەگەڵ موجتەبا موحسین، ناوەڕاستکاری یانەی قاسمیش گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ وەرزی نوێ ئەو دوو یاریزانەش درێسی نەورۆز دەپۆشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button