بارسێلۆنا؛ ببورن ناتوانین بگەڕێینەوە کامپ نو
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن..

یاریگا –
بارسێلۆنا بە فەرمی ناتوانێت لە 10ـی مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگای کامپ نو.
ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی وەرنەگرتنی مۆڵەت لە ئەنجوومەنی شارەوانی بارسێلۆنا، ناتوانن 10ـی ئابی 2025 بگەڕێنەوە یاریگای کامپ نو.
𝗖𝗼𝗺𝘂𝗻𝗶𝗰𝗮𝗱𝗼 𝗱𝗲𝗹 𝗙𝗖 𝗕𝗮𝗿𝗰𝗲𝗹𝗼𝗻𝗮https://t.co/cVilH7gJtN
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) July 18, 2025
لە 25ـی مانگی رابردوو هەژماری فەرمی بارسێلۆنا ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە و بانگەشەی گەڕانەوەیان بۆ یاریگای کامپ نو کرد، یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی رایگەیاند لە 10ـی ئابی ئەمساڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە و یەکەم یارییان لە کامپ نو دەکەن.
بەڵام لە 9ـی ئەم مانگە ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا بەدووری زانی بارسێلۆنا بتوانێت لە 10ـی ئاب بگەڕێتەوە کامپ نو، تەنانەت شەروانی بەرسێلۆنا رایگەیاند تووشی شۆک بوون کاتێک یانەکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان رایگەیاندووە لە مانگی ئاب دەگەڕێتەوە کامپ نو.
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی تەمووزی 2025، بەفەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند نەتوانن لە 10ـی ئاب بگەڕێنەوە کامپ نو، بەو هۆیە یاریی جامی خوان گامبەر لە یاریگای یوهاین کرۆیف بەڕێوەدەچێت.
لە حوزەیرانی 2022ـەوە بارسێلۆنا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی کامپ نو کردووە و ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەی بۆ 105 هەزار کورسی زیادکردووە، لەوکاتەشەوە سەرجەم یارییەکانی یاریگای خۆی لە مۆنجویک کردووە.
بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا موڵەتی گەڕانەوەی یانەکەی بۆ کامپ نو پەسەند نەکردووە و پێویستە ڕێکارەکانی گەڕانەوە بۆ یاریگاکە تەواو بکەن.