بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاماژەی روونتر دەرکەوت بۆ پەیوەندیکردنی یۆکێرێش بە گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە

Yariga App

یاریگا –

بەوگێرەی نوێترین زانیاریی و پێشهاتەکان ڤیکتۆر یۆکێرێشی گۆڵکاری سپۆرتینگ تەنها چەند هەنگاوێک لە پەیوەندیکردنی بە یانەی ئارسیناڵەوە دوورە.

یۆکێرێش هاوشانی بینیامین شێشکۆ دوو دیارترین ئامانجی ئارسیناڵ بوون بۆ سەرکردایەتیکردنی هێڵێ پێشەوەی تیمەکەی میکێل ئارتێتا بۆ وەرزی داهاتوو، سەرەنجام کارگێڕی گەنەرز ئەستێرە سویدیەکەی هەڵبژارد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە CNN بڵاویکردووەتەوە، لە وێنەیەکدا بارهەڵگرێکی ماڵگوێزەرەوە لە نزیک ماڵی هێرشبەرەکە لە سپۆرتینگ دەردەکەوێت کە کەلوپەلەکانی نێو خانووەکەی دەگوازێتەوە. ئەوەش وەک ئاماژەیەکی دیکەی بەهێز بۆ جێهێشتنی شارەکە و گواستنەوەی بارگەی بەرەو باکووری لەندەن.

کارگێڕی سپۆرتینگ چەندین جار جەختیان لەوەکردەوە کە بە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان نابن، ئەوەش یاخیبوونی یۆکێرێشی لێکەوتەوە و لە راهێنانەکانی یانەکە خۆی دوورخستەوە. دواتر هەڕەشەی راستەوخۆی سەرۆکی یانەکەی بەدواداهات کە ئەگەر بێت و لە هەڵوێستەکانی بەردەوام بێت و داوای لێبوردن لە تیمەکە نەکات.

سەرۆکی سپۆرتینگ هەڕەشە لە یۆکێرێش دەکات لەپای یاخیبوونەکانی

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سەن سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئێستا ئارسیناڵ نزیکە لە یەکلاکردنەوەی فەرمی گرێبەستی ڤیکتۆر بە بەهای 69 ملیۆن پاوەند. بەوەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە چیتر لەمپەرەکانی سپۆرتینگ لەبەردەم رۆشتنی سوپەرستارەکەی نابینرێت بۆ هەڵبژاردنی وێستگەی داهاتووی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button