ئانتۆنی پەیوەندی بە لیڤەرکوزن دەکات؟ تێن هاخ وەڵامدەداتەوە

یاریگا –
ئانتۆنی یەکێکە لەو یاریزانانەی مانچێستەر یونایتد کە خراوەتە لیستی فرۆشتنەکانەوە و دوایین زانیارییەکانیش باسیان لەوە دەکرد یانەکەی نرخی دیاریکردبێت.
هاوکات دەنگۆی چەند یانەیەکیش هەیە کە داهاتووی یاریزانە بەرازیلیەکەی پێوەدەبەسترێتەوە، لەوانە بایەر لیڤەرکوزن کە ئێستا ئێریک تێن هاخی راهێنەری پێشووی ئانتۆنی لە ئایاکس و مان یونایتد راهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە دەکات.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بیڵد، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی ئێستا لیڤەرکوزن گوتی
ئانتۆنی کواڵیتیەکی گەورەی هەیە. من دووجار گرێبەستم لەگەڵ کردووە. ئەو وەک کوڕی خۆم وابوو. ئێستاش هەر کوڕمە. بەڵام لە ئێستادا خواستمان لەسەری نییە، با ببینین لە داهاتوودا چی روودەدات.
ئەو یاریزانە لە ماوەی خواستنەکەیدا لەگەڵ بێتیس 17 یاریی لە لالیگا ئەنجامدا توانی 5 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات و هیوایەکی گەورەی بۆ خۆی گەڕاندەوە کە بتوانێ هەر لە ریزی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەردەوامبێت.
🚨⚠️ Erik ten Hag on Antony and Bayer Leverkusen links: “He has great quality. I signed him twice. He was like a son to me, he still is a son to me”.
“We’re not interested in him at the moment, but we’ll see what happens in the future”, told BILD. pic.twitter.com/MrAnID66vZ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 17, 2025