ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ فرۆشتنی لویس دیاز پێشکەشی لیڤەرپوول کرا

رێدز یەکسەر ئۆفەرەکەی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ فرۆشتنی لویس دیاز پێشکەشی لیڤەرپوول کرا، بەڵام هەرزوو یانە ئینگلیزییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ بایرن میونشن یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەشی لیڤەرپوول کرد بۆ ئەوەی لویس دیاز بەرامبەری 67.5 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەڵام یەکسەر رێدز ئەو ئۆفەرەت رەتکردەوە.

لیڤەرپوول چەند جارێک رایگەیاندووە، ئامادە نییە لویس دیاز بفرۆشێت و بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە نابێت، بەڵام دیاز بە راشکاوانە بە یانەکەی گوتووە دەیەوێت لەم هاوینە ریزەکانی لیڤەرپوول بەجێبهێڵێت.

لەم هاوینە هەریەکە لە بارسێلۆنای ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی دیاز لەسەر هێڵن و دیکۆ دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت دوای شکستیان لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە بباتە ریزەکانی.

دیاز ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە و سەرەتای 2022 بەرامبەر 54 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پۆرتوگاڵییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کردووە، لەگەڵ رێدز لە 148 یاری 41 گۆڵ و 23 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button