ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی فلۆرێنتینۆ پێرێز و ڤینیسیوس لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان ناکۆکن؟

وردەکاریی ناکۆکییەکانی نێوان ریال مەدرید و ڤینیسیوس ئاشکرابوون

Yariga App

یاریگا –

ناکۆکییەکانی نێوان ریال مەدرید و ڤینیسیوس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تا دێت زیاتر دەبن، هەردوولا داواکاری جیاوازییان هەیە.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیوس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی ناکۆکە و ئامادە نییە بچێتە ژێر باڵی داواکارییەکانی ڤینی.

ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ڤینی کە گرێبەستەکەی ئێستای تاوەکو هاوینی 2027 ماوە، دەیەوێت لە گرێبەستە نوێیەیەکی مووچەی ساڵانەی بۆ نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکاتەوە، لەکاتێکدا ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە ئێستا لە مێرەنگی مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ.

ریال مەدرید ئامادەیە تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستەکەی ڤینیسیوس نوێبکاتەوە و مووچەکەی زیاد بکات، بەڵام نەوەک تاوەکو ئەو راددەیەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە داوای دەکات، نایەوێت هاوسەنگی لە نێوان مووچەی ئەستێرەکانی تێکبچێت، کە ئێستا مووچەی ساڵانەی کیلیان ئێمباپێ 15 ملیۆن یۆرۆیە.

لەلایەکی دیکە رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆژ لەدوای رۆژ بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی ئاڵۆزتر دەبێت، چونکە داواکارییەکانی ڤینی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر لەوە زیاترە کە ریال مەدرید ئامادەیە پێشکەشی بکات، خەریکە مەترسی رۆیشتنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد دێتەوە ئاراوە، چونکە تەنیا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ڤینیسیوس ماوە و ئەگەر لە یانە مەدریدییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد بڕوات کارەساتێکی گەورەیە بۆ مەدریدییەکان.

میگێل سیرانۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئەوەی زیاتر گفتوگۆیەکانی ئاڵۆز کردووە، پەیامێکی ریال مەدرید بۆ ڤینیسیوس، کە یانە ئیسپانییەکە بە هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی راگەیاندووە، ئەو لەمەودوا دەبێتە ئەستێرەی ژمارە دووی یانەکە و کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەکەمی یانەکە دەبێت، ئەمەش زیاتر ڤینی نیگەران و دوودڵ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button