ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ دواجار تێرشتیگن بە ناچاری بڕیارە قورسەکەی دا

چیدیکە بەشداریی راهێنانەکانی بارسێلۆنا ناکاتەوە و لە گاڵاتەسەرای نزیکە

Yariga App

یاریگا –

تێرشتیگن چیدیکە ناگەڕێتەوە راهێنانەکانی بارسێلۆنا و ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، لەم هاوینە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی بارسێلۆنای نەکرد و ئەمڕۆش ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە بەشداریی راهێنانەکانی بلاوگرانای نەکرد، بەڵکو بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنان دەکات.

تێرشتیگن لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی رێکەوتووە، چیدیکە بەشداریی راهێنانەکانی بارسێلۆنا نەکات و بەشداریی راهێنان و یارییە ئامادەکارییەکانی یانەکەی ناکات، بەڵکو لەم هاوینە ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت، کە دوای گواستنەوەی خوان گارسیا و نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤۆسیچ چێزنی وەو گۆڵپارێزە شونی لە یانەکە نەماوە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنیش ئاشکرایکردووە، تێرشتیگن پێنج ئۆفەری پێشکەش کراوە، بەڵام نزیکە بۆ ماوەی چوار وەرز گرێبەست لەگەڵ یانەی گاڵاتەسەرای تورکی واژۆ بکات و بچێتە ریزەکانی ئەو یانەیە، یانە تورکییەکە هشتا لەگەڵ تێرشتیگن و بەڕێوەبەری کارەکانی لەگفتوگۆدایە.

گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە، دوای گەڕانەوەی بۆ مەشق و راهێنانەکانی بارسێلۆنا لەگەڵ هانزی فلیک راهێنەری یانەکەی کۆبووەوە و هەردوولا لەباەەی چارەنووسی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە گفتوگۆیان کردووە و فلیک بڕیاری کۆتایی خۆی پێڕاگەیاندووە، کە وەرزی داهاتوو بەهیچ شێوەیەک پشتی پێ نابەستێت.

پێنج رۆژ لەمەوبەر رۆژی پێنجشەممە (10ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپاریزی ئەڵمانی گەڕایەوە یانەی بارسێلۆنا و گەیشتە بارەگای یانەکەی و دوای دوو کاتژمێر و نیو رۆیشت، کە شتیگن لە بەرامبەر رۆیشتنی لە بارسا داوای مووچەی هەر سێ ساڵە ماوەکەی گرێبەستەکەی دەکات.

گاڵاتەسەرای لە وۆفەرەکەیدا ساڵانە ملیۆنێک یۆرۆ مووچە بە تێرشتیگن دەدات و بەگوێرەی ئاستیشی مووچەکەی لە ساڵانی دواتر زیاد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button