بارسێلۆنا له نێوان راشفۆرد و لویس دیاز بڕیاری یهكلاییكهروهی بۆ نادرێت

یاریگا –
داواکاری سەرەکی هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا، بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ دواکەوتووە و راهێنهرهكهش نیگهرانه.
رۆژنامهی سپۆرتی كاتالۆنی رایگهیاندووه، هانزی فلیك پهلهیهتی بۆ گواستنهوهی یاریزانێكی باڵ، دوای ئەوەی نیکۆ ویلیامز بارسێڵۆنای رەتکردەوە، پڕۆژەی گواستنەوەی یاریزانێكی باڵ بۆ بارسێلۆنا قورس بووه.
سپۆرت رایگهیاندووه، دۆسیەی گواستنەوەی یاریزانی ژمارە 11 چووەتە دۆخێكی ئاڵۆز کە تێیدا کۆکردنەوەی هەموو بەرژەوەندییەکان لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا ئاسان نییە، هەر یاریزانێك خاڵی بەهێز و لاوازی خۆی هەیە، بە پێچەوانەی نیکۆ ویلیامز کە هەموو مەرجەکانی بۆ بارسێلۆنا گونجاو بوو، چونكه ئهم یاریزانه له ههردوو باڵی ڕاست و چەپ دهیتوانی یاریی بكات و تەمەنێکی گونجاوی ههبوو،ههروهها هاوئاهەنگی کەسی لەگەڵ یامال باش بوو و نرخیشی گونجاو بوو.
🔴 OPINIÓN SPORT
🧐 El laberinto del ’11’ tras el ‘no’ de Nico Williams
🗣️ “El fichaje prioritario que Hansi Flick ha reclamado a la dirección técnica se está haciendo esperar y todo indica que…”
✍️ Joan Mª Batllehttps://t.co/74vI4MHwcc
— Diario SPORT (@sport) July 15, 2025
بهربژێرهكانی بارسێلۆنا: لویس دیاز و راشفۆرد – بارسێلۆنا کێ دهگوازێتهوه؟
بارسێلۆنا ئێستا ئامانجی ئەوەیە زۆرترین سوود بە کەمترین خهرجی بەدەست بهێنێت، دوو ناوی سەرەکی کە لە بازاڕی گواستنەوەدا باس دەکرێن بریتین لە لویس دیاز و مارکۆس ڕاشفۆرد.
لویس دیاز: گواستنهوهیهكی ئاڵۆز
مەترسی لویس دیاز لەوەدایە کە ئەو یاریزانێكی تهواو باڵ نییە و بە تەمەنی ئێستایەوە ناتوانرێت هێزی خۆی بەسەر چەندین وەرزدا دابەش بكات بۆ ئەوەی قەرەبووکردنەوەکەی ئاسانتر بێت، سەرەڕای ئەوەش، لیڤەرپوول نایەوێت دەست بهرداربێت و گرێبەستی تاوهكو 2027 لهگهڵ رێدز ههیه، بەڵام دیاز خۆی دەیەوێت بڕوات و هەوڵدەدات فشار دروست بکات بۆ گواستنەوە بۆ بارسێلۆنا.
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە دیاز داوای له بارسێلۆنا كردووه ئهگهر نهتوانێت ناوی تۆمار بكرێت ئهوه قەرەبووی دارایی بكرێتهوه، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کێشە داراییەکانی یانه كاتالۆنیهكه.
سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، بارسا هێشتا هیوای هەیە کە بتوانێت لویس دیاز بگوازێتەوە و بە وردی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات.
مارکۆس ڕاشفۆرد: پرسیارەکان لەسەر کەسایەتی و تێچووی گواستنهوهی
مەترسی گواستنەوەی راشفۆرد لەوەدایە کە تا چەند دهتوانێت لهگهڵ یانهكه بگونجێت و دەتوانرێت قبوڵ بکرێت.
ههروهها مووچە بەرزەکەی و داواکاری مانچێستەر یونایتد بۆ پارەی کاش، گرێبەستهکه قورس دەکات، ئەگەر خۆی و یانەکەی هاوکار نەبن، ئەوا گواستنەوەکەی قورس دهبێت.
راشفۆرد ئێستا ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بۆ باڵی چەپ، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە راشفۆرد دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک پهیوهندی به بارسێلۆنا بكات و ڕەتیکردووەتەوە بچێتە یانەکانی تری وەک یانەکانی سعودیە.
دۆخی دارایی بارسێلۆنا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر توانای یانەکە بۆ گواستنەوەی یاریزانان هەیە، کێشەکانی تۆمارکردنی یاریزانان لە لالیگادا و پێویستی بە دابەشکردنی قەرزەکان بەسەر چەندین وەرزدا، ئاڵنگاری گەورەن، ئەمەش وایکردووە یانەکە زیاتر گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانان بدات کە تێچووی داراییان کەمتر بێت، وەک گرێبەستی خواستن کە بۆ ڕاشفۆرد پێشنیار کراوە.