
یاریگا –
سێ یاریزانی کورد توانیان جارێکی دیکە ئەمانەی بەغدا بگەڕێننەوە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
لە دوای دابڕانی وەرزێک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، ئەمانەی بەغدا جارێکی تر گەڕایەوە ریزی گەورەکانی عێڕاق، لە کۆتا یاریی پلەی ئۆف لە نێوان نەفتی بەسڕە خاوەن ریزبەندی 17ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و ئەمانەی بەغدا خاوەن ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق، ئەمانە 1 _ 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە ئەمانەی بەغدا گەڕایەوە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و نەفتی بەسڕەش بۆ ریزی خولی نایابی عێڕاق دابەزی، هەریەک لە شەعبان خەلیل و مەحمود شاکر و دیدار غازی وەک یاریزانی کورد لە ریزی ئەمانەی بەغدا یاریی دەکەن و لەگەڵ یانەکە مێژوویان تۆمار کرد بە گەڕانەوەیان بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.