فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
ئەمڕۆ بارسێلۆنا دووەم گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینە واژۆ کرد و یاریزانێکی دیکەی گواستەوە.
یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی رایگەیاند، بۆ گواستنەوەی روونی بەرداخچی بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کۆپنهاگن گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستیان تاوەکو هاوینی 2029 لەگەڵ بەرداخچی واژۆکردووە.
دوێنێ رونی بەردغچی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا و پەیوەندی بە تیمی یەکەمی بارسێلۆناوە کرد.
بەرداخچی کە لە باڵی راست یاریی دەکات و لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ کۆپێنهاگن هەیە، کە ئەو یاریزانە سویدییە لە هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی سوید لە 9 یاری 2 گۆڵی کردووە.
یاریزانە لاوەکە لە تیپی لاوانی کۆپێنهاگنەوە پێگەیشتووە و هەر لەو یانە دانیمارکییە پێگەیشتووە، کە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە لە 84 یاری 15 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.
روونی دووەم گرێبەستی بارسێلۆنایە لەم هاوینە و پێشتریش خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکە کرد.