دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی دیکە لە بارسێلۆنا دەڕفێنێت و کیێزا چارەنووسی یەکلایی دەکاتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ ئەگەر لە گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز سەرکەوتوو نەبێت، هەوڵی گواستنەوەی کۆرگان گیبس وایت، ئەستێرەی نۆتینگهام دەدات، بەڵام پاریسیش چاوی لەسەر ئەو یاریزانەیە – رۆژنامەی سەن
خڤیچا کڤاراتسخێلیا ئەو یاریزانەیە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت دوای هەڵبژاردنەکان گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات – تیم تۆک
جۆزێ مۆرینیۆ داوای لە ریال مەدرید کردووە گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی واژۆ بکەن – رۆژنامەی ئاس
یۆرگن کڵۆپ بیر لە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی ناکاتەوە و لە پۆستەکەی ئێستای دڵخۆشە – سکای ئەڵمانیا
تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی، ساڤینیۆ، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەستپێدەکاتەوە – میرەر
فێدێرێکۆ کیێزا دەیەوێت خولەکی زیاتر یاریی بکات، گفتوگۆ لەگەڵ ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری لیڤەرپوول دەکات و دواتر بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
لیڤەرپوول بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی ریۆ نگوما، ئەستێرەی لاوی یانەکەی ناکاتەوە – سکای سپۆرتس
ئاستۆن ڤێلا گرنگی بە گواستنەوەی هارڤی بارنس، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد دەدات – سەن
کۆمۆ چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ریال مەدریدە بۆ ئەوەی چارەنووسی نیکۆ پاز یەکلایی بکاتەوە – لاگازێتا