
یاریگا –
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشاندەکات.
شەوی رابردوو لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان پاریس سانجێرمان و چێڵسی رووبەڕووبوونەوە و بلوز 3-0 یارییەکەی لە پاریس بردەوە و بووە پاڵەوانی جیهان.
دۆناڵد ترەمپ لە یاریگا بۆ سەیکردنی یارییەکە ئامادەبوو، بەشداریی رێوڕەسمی دابەشکردنی مێدالیاکان و ئاهەنگگێڕانی چێڵسی پاڵەوانیشی کرد، هەروەها بۆچوونی خۆی لەبارەی باشترین یاریزانی مێژوو دەربڕی.
ساڵانێک لەمەوبەر کاتێک گەنج بووم یاریزانێکیان بەناوی پێلێ هێنایە خولی ئەمریکی یاریی بۆ کۆسمۆس دەکرد، بۆ سەیرکردنی دەچوومە یاریگا، یاریزانێکی سەرسوڕهێنەر بوو، بە بۆچوونی من پێلێ باشترینی مێژووە.
Donald Trump falando sobre quem é o melhor jogador da história do futebol. Ele respondeu que é o Pelé.
— DataFut (@DataFutebol) July 13, 2025
پێلێ لە سانتۆسی بەڕازیلی پێگەیشتووە، لە 1956 تاوەکو 1975 لە یانە بەڕازیلییەکە بووە، لە ئۆکتۆبەری 1975 پەیوەندی بە کۆسمۆسی ئەمریکی کردووە و لەوێ کۆتایی بە کاروانی وەرزشی هێناوە.
پێلێ، تاکە یاریزانی مێژووە، سێ جار نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنابێت، ئەویش لە ساڵەکانی 1858, 1962 و 1970.
ئەفسانە بەڕازیلییەکە لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2022 لە تەمەنی 82 ساڵیدا دوای شەڕێکی درێژ لەگەڵ شێرپەنجە، گیانی لەدەستدا. پێلێ کێشەی گورچیلە و پڕۆتستاتی هەبوو. لە ساڵی 2021 بۆ لابردنی گرێیەک نەشتەرگەریی قۆڵۆنی کرد.
Donald Trump has celebrated more International trophies than Arsenalpic.twitter.com/hlMYuwYDTz
— Troll Football (@TrollFootball) July 13, 2025