یامال لە رۆژی لە دایک بوونی گەڕایەوە بارسێلۆنا

یاریگا –
لامین یامال، هێرشبەری بە توانای بارسێلۆنا، لە رۆژی لەدایکبوونیدا بەبێ دواکەوتن و لە کاتی خۆیدا بەشداری پشکنینە پزشکیەکانی بارسای کرد و گەڕایەوە یانەکەی.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر 8ی بەیانی گەیشتە کۆمەڵگەی وەرزشی سانت جوان دیسپی بەر لە هەمووان ئامادەبوو و یاریزانەکان کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ پشکنینی پزیشکی گەڕانەوە یانەکەیان.
Dani Olmo est arrivé à la Ciutat Esportiva pic.twitter.com/AY72XaY4Ww
— Barça News (@BarcaNewsFRA) July 13, 2025
فلیک خێرا پێشوازی لە هەندێک لە یاریزانەکانی کرد، لەنێویاندا دانی ئۆلمۆ. ئامادەبوون لە کاتی خۆیدا سیفەتێکی ترە کە ئۆلمۆ لەکاتی یاریکردنی لە لایپزیگی ئەڵمانیا بە میرات وەریگرتووە و بووە یەکەم یاریزان کە لە کۆمەلگەی وەرزشی ئامادەبوو. هەروەها خوان گارسیای گۆڵپارێزیش زوو گەیشتە ئەوێ.
یاریزانانی دیکە وردە وردە گەیشتن، و لە کاتژمێر 9ی بەیانی پشکنینی پزیشکی دەستپێکرد. کاسادۆ و فێران تۆرێس لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە زوو گەیشتنە ئەوێ.
🎥 Lamine Yamal and the rest of the players are now at the Ciutat Esportiva for their medicals. Everyone was on time before 9 a.m.
pic.twitter.com/rBL124qOWi— Barca Report (@Barca_Report_) July 13, 2025
یەکێک لە دوایین کەسەکان کە گەیشتە لای هاوتیمیەکانیە، لامین یامال بوو کە دوای ئاهەنگی لەدایک بوون کە تەمەنی بووە 18 ساڵ بە ئۆتۆمبێلێکی شیک کە کەسێک شۆفێری بۆ دەکرد پەیوەندی بە یانەکەی کردەوە. ئێستا تەمەنی 18 ساڵە و بەم نزیکانە مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرێت. دوێنێ ئاهەنگی 18 ساڵەی لە دایکبوونی گێڕا، بەڵام بەبێ هیچ کێشەیەک و لە کاتی خۆیدا گەیشتە کەمپەکە.
بڕیارە رۆژی دووشەممە کاتژمێر 6ی ئێوارە یەکەم مەشق و راهێنان دەستپێبکات و چەند رۆژ بەردەوام دەبێت و لە 24ی تەمموز گەشتە ئاسیاییەکان دەست پێدەکات.