بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ ریال مەدرید یاریزانێکی گواستەوە

یاریگا –
یانەی ریال مەدرید یاریزانێکی گواستەوە ریزەکانی و بەفەرمی راگەیەندرا.
یانەی ئالمیریای ئیسپانی رۆشتنی رەشاد فەتالی لە ریزەکانی بەرەو یانەی ریال مەدرید راگەیاند.
فەتال بە رەچەڵەک مەغریبیە و لە ئیسپانیا لەدایکبووە.
ناوبراو کە وەک هێرشبەر یاریی دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال بۆ ماوەی سێ ساڵە. بەڵام دەنێردرێتە ریزەکانی ریال کاستیا کە ئێستا لە ریزی پلە سێیەکانی ئیسپانیا یاریی دەکەن.
🤝 La UD Almería y el @realmadrid han acordado el traspaso de Rachad.
❤️🤍 Te deseamos lo mejor en esta nueva etapa, @rachadfd05.
¡Mucha suerte! 😊 pic.twitter.com/DauWH3Ki2w
— UD Almería (@U_D_Almeria) July 11, 2025
یاریزانە تەمەن 20 ساڵیەکە لەسەر ئاستی هەڵبژردە بۆ بۆ خوار تەمەن 18 و 19 ساڵانی ئیسپانیا و، بۆ خوار 20 ساڵانیش بۆ مەغریب یاریی کردووە.