ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆکێرێش: دەمەوێت تۆڵە لە پرێمەرلیگ بکەمەوە

لە ئاستی باشترین هێرشبەرەکاندام!

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سویدی سپۆرتینگ لیسبۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لیکیپی فەرەنسی بە متمانەیەکی زۆرەوە باسی داهاتووی خۆی کرد.

ئەستێرە سویدییەکە کە ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە بەراوردکردنی لەگەڵ هاری کەین و لیڤاندۆڤسکی و ئێرلینگ هالاند گوتی:

بە دڵنیاییەوە من یەکێکم لەوانە، بەرواوردکردن قورسە، بەڵام بەڵێ، ئێستا لە هەمان ئاستی ئەواندام. ئەوەی توانیم لە سپۆرتینگ بیکەم، دڵنیام لە هەر شوێنێکی تر دەتوانم بیکەم. تا ئێستا باشترین ئاستی یۆکێرێشتان نەبینیوە.

هێرشبەرەکە زۆر بەڕوونی باسی داهاتووی خۆی نەکرد بەڵام گوتی:

“ئەوە تۆپی پێیە، هیچ شتێک پێشبینی ناکرێت، من بیر لە رۆشتن ناکەمەوە، چاوەڕێ دەکەین بزانین چی روودەدات، بۆ من گرنگترین شت ئەوەیە کە یاری بۆ تیپێک بکەم کە بەڕاستی منی دەوێت”.

هەروەها باسی لە پرێمەرلیگ کرد و گوتی:

یەکێکە لە خولە گرنگەکانی ئەوروپا، چەند ساڵێک لەوێ بووم بەبێ ئەوەی یەک یاری بکەم، بۆیە دیارە حەز دەکەم ئەم ئەزموونەم هەبێت و بگەڕێمەوە، دەبێتە جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوەی گەورە بۆ من.

یۆکێرێش لە دوو ساڵی رابردوودا لە 114 یاریدا 109 گۆڵ و 31 ئەسیستی بۆ یانەکان و هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووە، ئامارێکی درەوشاوەی بەجێهێشتووە و سەرنجی زۆرێک لە تیپەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و ئارسینال تاوەکوو ئێستا بە سەرەکیترین بژاردەکان دادەنرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button