ڤیدیچ نهێنیەکی سەیری فێرگسۆن و کریستیانۆی ئاشکرا کرد

یاریگا –
نێمانیا ڤیدیچ، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد دەڵێت فێرگسۆن بوێری ئەوەی نەبووە هاوار بەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆدا بکات.
ڤیدیچ لە بەرنامەی The Overlap، باسی لە هاوارە بەناوبانگەکەی سێر ئەلێکس فێرگسۆن کرد، کە بە “ووشککەرەوەی قژ” ناسراوە بەهۆی دەنگە بەرزەکەی. ڤیدیچ ئاشکرای کرد کە فێرگسۆن ناچار بووە، دوای ئەوەی رۆناڵدۆ کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر ئەوەی جارێک بەم شێوەیە هاواری بەسەردا کردووە، هەڵسوکەوتی بگۆڕێت.
ڤیدیچ دەڵێت:
نەک ئەوەی لە من یان لە هەر کەسێکی تر بترسێت و هاوار نەکات، بەڵکو لەوە تێگەیشت لەگەڵ هەندێک یاریزان هاوارکردن هیچ سوودێکی نییە، پێموایە دوای ئەوەی هاواری بەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆدا کرد رەفتاری گۆڕا، پێموایە رۆناڵدۆ ئەم شێوازەی بە دڵ نەبوو، رەنگە بۆ یاریزانی ئینگلیز و بەریتانیەکان سوودی هەبووبێت، بەڵام لەگەڵ یاریزانە بیانییەکان هاوارکردن سوودی نییە.
فێرگسۆن لە ساڵی 2011 دوای وازهێنانی گاری نێڤڵ قۆڵبەستی کاپتنی رادەستی ڤیدیچ کرد، بەڵام بەرگریکارە سربییەکە روونیکردەوە کە هەرگیز پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ راهێنەرە ئەفسانەییەکەی یونایتددا نەبووە.