ئینگلتەراگرنگترین

شۆکێکی گەورەی ئەوروپی بۆ یانەیەکی لەندەنی

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئینگلیزی دووچاری بێهواییەکی زۆر دەبێتەوە و خەونە لەمێژینەکەیان نابێت بە ڕاستی.

یانەی کریستاڵ پاڵاس دوای بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە نەک هەر بوون بە خاوەنی یەکەمین نازناوی گەورە لە مێژووی خۆیاندا، بەڵکوو بەوە بلیتی بەشداریکردنیان لە یۆرۆپالیگ وەرگرت. بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەکە هەمان خاوەندارێتی هەیە لەگەڵ لیۆنی فەڕەنسی، بەپێی ڕێسا بەرکارەکانی یوێفا نابێت لەو خولە بەناوبانگەی ئەوروپا بەشداریی بکات.

ماوەیەکی کەم پێش ئێستا لیۆن کە جۆن تێکستەری سەرمایەداری ئەمریکی خاوەندارێتی دەکات، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانیەوە بڕیاری دابەزاندنی لە لیگ وەن بۆ لیگی خوارتر درا، بەوەش چانس بۆ پاڵاس هاتەپێشەوە بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگ.

بۆ زانین:

لیۆن هاوشێوەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی و بۆتافۆگۆی بەڕازیلی لەلایەن جۆن تێکستەری سەرمایەرداری ئەمریکیەوە خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانیان دەکرێت. بەجۆرێک، تێکستەر خاوەنی 43%ی پشکەکانی یانە ئینگلیزیەکە و خاوەنی پشکی زۆرینەیە لە لیۆن. ئەوەش مەترسی خستە بەردەم هەردوو یانەکە بۆ بەشداریکردنیان لە میانی یەک پاڵەوانێتیدا کە هەردووکیان وەرزی داهاتوو بەشداریی دەکەن. هەر بۆیە ئەمڕۆ بڕیاری فرۆشتنی کریستاڵ پاڵاسی دا.

لیۆن دوای بڕیارەکە، تانەی خۆی پێکەشکرد لە دادگا بۆ گەڕانەوەی مافی بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگ و وەڵامەکەشی بە ئەرێنی وەرگرت.

فەرمی؛ چارەنووسی لیۆن لە خولی پلە یەکی فەڕەنسی یەکلایی کرایەوە

ئەو پێشهاتە جارێکیتر یانەکەی باشووری لەندەنی خستەوە بەردەم لەدەستدانی هەلی بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگ و مێدیا ئینگلیزیەکانیش بابەتەکەی بەبایەخەوە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی مەیڵ سپۆرت، لە ئەگەری روودانی وەها سیناریۆیەکدا، ئەوە پاڵاس دەنێردرێتە کۆنفرانسلیگ کە نۆتێنگهام فۆرێستی ئینگلیزیشی تێدا بەشدارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button