ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا شۆک دەکرێت

ناتوانن بگەڕێنەوە...

Yariga App

یاریگا –

ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا گەڕانەوەی یانەکە بۆ کامپ نو لە مانگی داهاتوو بەدوور دەزانێت.

لە 25ـی مانگی رابردوو هەژماری فەرمی بارسێلۆنا ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە و بانگەشەی گەڕانەوەیان بۆ یاریگای کامپ نو کرد، یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی رایگەیاند لە 10ـی ئابی ئەمساڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە و یەکەم یارییان لە کامپ نو دەکەن.

بەڵام رادیۆی کاتالوونیا ئاشکرایکردووە، ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا بەدووری دەزانێت بارسێلۆنا بتوانێت لە 10ـی ئاب بگەڕێتەوە کامپ نو، تەنانەت شەروانی بەرسێلۆنا تووشی شۆک بووە کاتێک یانەکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان رایگەیاندووە لە مانگی ئاب دەگەڕێتەوە کامپ نو.

لە حوزەیرانی 2022ـەوە بارسێلۆنا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی کامپ نو کردووە و ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەی بۆ 105 هەزار کورسی زیادکردووە، لەوکاتەشەوە سەرجەم یارییەکانی یاریگای خۆی لە مۆنجویک کردووە.

بەگوێرەی پلانەکان یەکەم یاریی بارسێلۆنا لە کامپ نوی نوێ بەرامبەر کۆمۆی ئیتاڵی دەبێت و بارسا لە 10/8/2025 لە جامی خوان گامبەر میوانداری یانە ئیتاڵییەکە دەکات.

بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا موڵەتی گەڕانەوەی یانەکەی بۆ کامپ نو پەسەند نەکردووە و بەدووریشی دەزانن لە مانگی داهاتوو یانەکە بگەڕێتەوە یاریگاکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button