
یاریگا –
ریال مەدرید بەر لە رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕی.
درەنگانی شەوی رابردوو شاندی ریال مەدرید بەرەو نیو یۆرک گەشتی کرد، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا فڕۆکەکەیان لە گەشتەکەی دواکەوت و ماوەیەکی زۆر فڕۆکەکە لە ئاسمانی واشنتن دەسووڕایەوە.
بەهۆی ئەو دۆخە سەختە شاندی ریال مەدرید دوو کاتژمێر درەنگتر لە فڕۆکەخانەی نیو یۆرک نیشتنەوە و کۆنگرەی رۆژنامەوانی چابی ئاڵۆنسۆش بەو هۆکارە هەڵوەشایەوە.
😅🙏 FIN DE LA ODISEA.
👉 El Real Madrid llega a su hotel de concentración tras el retraso en su vuelo por la tormenta.
📹 @EduAguirre7 pic.twitter.com/1bvVluAzHT
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) July 9, 2025
دۆخەکە بۆ مەدریدییەکان هێندە سەخت بووە تەنانەت ئەگەری دواخرانی یارییەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان هەبووە.
میدیاکانی مەدرید بڕوایان وایە ئەو دۆخە سەختە کاریگەری لەسەر ئاستی تیپەکە دەبێت چونکە یاریزانان بە دۆخێکی ماندووکەردا تێپەڕووین و لەڕووی دەروونیشەوە سەقامگیر نەبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان رووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە.
✅✈️ El AVIÓN del REAL MADRID ya ha ATERRIZADO.
⏳ El conjunto blanco llega a Nueva Jersey con dos horas de retraso. pic.twitter.com/2qVc219gyw
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) July 9, 2025