ئیسپانیا

بارسێلۆنا سکاڵا لە دژی سەرۆکی لالیگا تۆمار دەکات

بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیارییە داراییەکانیان!

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباسی سەرۆکی لالیگا خۆی لە ناوەندی مشتومڕێکی نوێدا بینیەوە، دوای ئەوەی بانگەشەی ئەوە کرا کە رێگری لە پەیوەندی کردنی نیکۆ ویلیامس بە بارسێلۆنا کردووە.

ئەم تۆمەتە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە تێباس زانیارییە داراییە نهێنییەکانی سەبارەت بە بارسێلۆنا بە بەرپرسانی ئەتلەتیک بیلباو داوە، کە پێدەچێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ویلیامس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا هەبووبێت.

ویلیامس کە لەلایەن بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا لەوانە بارسێلۆنا، ئارسیناڵ و بایرن میونشن داواکرابوو، بە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئاتلیتیک بیلباو جیهانی تۆپی پێی تووشی شۆک کرد. گرێبەستە نوێیەکە نەک هەر بۆ ماوەی 10 ساڵە، بەڵکو مەرجی ئازادکردنی بە رێژەی 50% زیاد دەکرێت، لە 58 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 87 ملیۆن یۆرۆ.

بەر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، پێدەچوو بارسێلۆنا لە دۆخێکی باشدا بێت، بەگوێرەی زانیارییەکان نزیکبوو لەگەڵ ویلیامس رێک بکەوێت و ئامادەیی بۆ پێدانی بەندی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیشان دابوو. بەڵام لەناکاو هەمووشت سەراوژێر بوو.

میگێل گالان سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی راهێنەرانی تۆپی پێی ئیسپانیا (CENAFE) بە ئاشکرا تێباسی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵ. گالان بانگەشەی ئەوەی کرد خاڤیێر تێباس لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆن ئوریاتی ئاتلێتیک بیلباو زانیاری و ئاماری وردی لەبارەی دۆخی دارایی بارسێلۆنا بەو یانە باسکییە داوە و ئەوانیش ئامار و زانیارییەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی نیکۆ ویڵیامس تێبگەیەنن بارسێلۆنا ناتوانێت بەهۆی یاسای دارایی خاوێنەوە ناوی تۆمار بکات.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیارییە داراییەکانیان و پێدانی بە ئاتلیتیک بیلباو سکاڵایەک لە دژی خاڤیێر تێباسی سەرکۆی لالیگا تۆمار دەکات و داوای ئەوە بکات لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button