لە جامی جیهانی یانەکان فیفا گورزێکی کوشندە لە پاریس سان جێرمان دەدات

یاریگا –
لیژنەی سزادانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئەمڕۆ سێشەممە گورزێکی کوشندەی لە پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دا، بە ڕاگەیاندنی سزای یاریزانانی یانەکە لوکاس هێرناندێز و ویلیان باکۆ دوای دەرکردنیان لە یاری قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا.
پاریس سان جێرمان رۆژی شەممەی رابردوو بە ئەنجامی (2-0) لە بایرن میونشنی بردەوە و تیپەکەی لویس ئێنریکی بە نۆ یاریزانەوە یارییه‌كه‌ی ته‌واوكرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی به‌رگری ئیکوادۆری ویلیان باکۆ لە خولەکی 82 و هاوڕێ فەرەنسییەکەی لوکاس هێرناندێز لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراودا به‌كارتی سور ده‌ركران.
هەردوو یاریزانەکە لە یاری پێش کۆتایی دژی ریاڵ مەدرید، یاریی ناكه‌ن، بەڵام فیفا گورزێکی بەهێزی بۆ یانه پاریسیه‌كه ڕایگەیاند کە ویلیان باکۆ (23 ساڵ) و لوکاس هێرناندێز (29 ساڵ) بە فەرمی بەشداریی كردنیان لە جامی جیهانی یانەکاندا کۆتایی پێهات، تەنانەت ئەگەر یانەکەیان بگاتە یاری کۆتاییش.
🟥 Red card for Pacho! 🟥
PSG will have to see this out with ten men! pic.twitter.com/TVkjqcwoT2
— DAZN Football (@DAZNFootball) July 5, 2025
باکۆ و هێرناندێز سزای ڕاگرتنی دوو یارییان بەسەردا سەپێنرا، واتە ده‌رفه‌تی یارییكردنیان له پاڵه‌وانه‌تیه‌كه كۆتایی هات.
لویس ئێنریکی ناچار دەبێت چەندین گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگریدا بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بکات ئه‌گه‌ر تیپه‌كه بگاته یاریی كۆتایش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت پلانی جێگره‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی هه‌بێت كه به‌رامبه‌ر چێڵسی یان فلۆمینێنس، یاریی ده‌كات.
چاوەڕوان دەکرێت ئێنریكی پشت بە لوکاس پێرالدۆ لەگەڵ مارکینیۆس ببەسترێت، لەگەڵ بوونی نۆهام کامارای لاو.
یاری نێوان پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر 10:00 به‌كاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا یاری کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە 13ی تەمموزی ئەم مانگە ده‌كرێت.