ئێستا؛ وەڵامی ناپۆلی بۆ ئەو ئۆفەرە فەرمیەی پێشکەشیان کراوە ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
یانەی ناپۆلی گرێبەستی فەرمی پێشکەشکرا بۆ دەستبەرداربوون لە ڤیکتۆر ئۆسیمین و وەڵامی یانەکەش بۆ ئۆفەرەکە ئاشکراکرا.
ئۆسیمێن کە پەیوەندی لەگەڵ ناپۆلی تێکچووە و وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ گاڵاتەسەرای تورکی دەکرد، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی ئێستا یاریزانی ناپۆلییە و هێشتا چارەنووسی ئەو یاریزانە نادیارە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ، یانەی گاڵاتاسەرای چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئیتاڵیەکە کردووە. بەڵام لەلایەن ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس سەرۆکی ناپۆلیەوە رەتکراوەتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکراشی کردووە کە ناپۆلی مکوڕە لەسەر ئەوەی تەنها بەو نرخە (75 ملیۆن یۆرۆ) دەستبەرداری هێرشبەرە نەیجیریەکەی بێت کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێوە بەستراوەتەوە.
I dettagli:https://t.co/uCISz5H3zj
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) July 7, 2025
ئاشکراکردنی ئەم زانیارییە دوای چەند کاتژمێرێ لە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دێت کە یانەی هیلالی سعودی بە ئۆفەرێکی خەیاڵیەوە لە کڕینی ئۆسیمین چوونەتەپێشەوە و کە مووچەی ساڵانەی 40 ملیۆن دۆلاری پێبدەن.
دوایین پەرەسەندن؛ هیلال ئۆفەرێکی دیکەی خەیاڵی پێشکەشی ئۆسیمێن دەکات