ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لویس دیاز لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و نرخەکەی دیاریکرا

لیڤەرپوول نرخی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکەی دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

پاش شکستهێنان لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ بەردەوامە.

رۆژنامەنووسی رادیۆی کادینا کۆپێ هێلێنا کۆندیس بڵاویکردووەتەوە، لویس دیاز لەگەڵ لیڤەروول رێککەوتنێکی زارەکی کردووە و رێدز ئامادەی بەبڕی 82 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە رۆیشتنی بدات، هەر یانەیەک ئەو پارەیە بدات دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ دیاز واژۆ بکات.

هەرچەندە ئەمڕۆ رۆژنامەی بیڵد ئاشکرایکرد، کە دیاز لەگەڵ بایرن میونشن رێککەوتنی کەسی کردووە، بەڵام بارسێلۆنا هێشتە لە گواستنەوەی یاریزانەکە بێهیوا نەبووە و هەوڵی خۆی دەدات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، ئەو نرخەی لیڤەرپوول داوای دەکات بەبۆچوونی ئیدارەی بارسێلۆنا نرخێکی زۆرە و هەرگیز ئامادە نین 82 ملیۆن لە گواستنەوەی دیاز خەرج بکەن.

بژاردەی راشفۆرد

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا ئێستا گرنگی بە مارکوس راشفۆرد نادات، بەڵام ئەگەر لە گواستنەوەی دیاز سەرکەوتوو نەبن، هەوڵدەدەن بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئینگلیزییەکە واژۆ بکەن.

دەمفرێس

دەنزێل دەمفرێس، بەرگریکاری ئینتەر میلان یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی ناوی بە بارسێلۆنا بەستراوە، یانە کاتالوونیەکە دەتوانێت لەم مانگە بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کارا بکات، بەڵام بۆ گواستنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە پێویستە دەستبەرداری یاریزانێک ببن، بەڵام مانچێستەر سیتیش کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی دەکات.

پابلۆ تۆرێ

بەگوێرەی زانیارییەکانی هێلێنا کۆندیس، ئێستا بارسێلۆنا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی خوان لاپۆرتا کار لەسەر بەڕێکردنی هەندێک یاریزان دەکات، بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە پابلۆ تۆرێ لەگەڵ ریال مایۆرکا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و مایۆرکا بەبڕی 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە خاوەنی ٪50ـی مافەکانی یاریزانەکە.

شۆک؛ شوێنگرەوەی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ بایرن میونشن رێککەوت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button