فلۆرێنتینۆ پێرێز به درێسی بارسێلۆنا پێده‌كه‌نێت و ره‌تیده‌كاته‌وه واژۆی له‌سه‌ر بكات

یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریاڵ مەدرید، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کاردانەوەی هەبوو کاتێک درێسی ڕکابەرە سەرسەختەکەی، بارسێلۆنا بینی و ره‌تیكرده‌وه واژۆ له‌سه‌ر درێسه‌كه بكات.
تێو ئۆگدێن یوتیوبه‌رێكی به‌ناوبانگه تاقیکردنەوەیەکی كرد بە هەڵگرتنی درێسێکی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی واژۆی ئەفسانەکانی لەسەری کۆبکاتەوە.
تێو داوای واژۆی لە ژمارەیەک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی تۆپی پێ كرد ئه‌مه‌ش لە پەراوێزی یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و بۆروسیا دۆرتمۆند لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.
ئارسین ڤینگەری راهێنەری مێژوویی ئارسیناڵ و ئەلێساندرۆ دێل پێرۆی ئەفسانەی هه‌ڵبژاده‌ی ئیتاڵیا و یۆڤینتۆس، لە سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا دوودڵ نەبوون لە واژۆکردن له‌سه‌ر درێسەکەی بارسێڵۆنا.
دواتر دوو ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید، وێسلی سنایدەری هۆڵەندی و کریستیان کاریمبۆی فەرەنسی و ئەستێرەی ئەرژەنتینی سێرجیۆ ئەگوێرۆی واژۆیان له‌سه‌ر درێسه‌كه كرد.
یوتیوبەرە بەناوبانگەکە نزیک بووەوە لە بەشی تایبەتی میوانەكان و واژۆی کافۆی ئەفسانەی بەرازیلی بەدەستهێنا.
View this post on Instagram
دیارترین دیمه‌ن ئه‌وه‌بوو، کە داوای واژۆی له فلۆرێنتینۆ پێرێزی کرد لەسەر درێسی یانە کاتەلۆنییەکە، ئەویش بە شێوەیەکی روون و به‌توندی رەتیکردەوە.
دواتر تێو واژۆی جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کە لە تەنیشت فلۆرێنتینۆ دانیشتبوو، بەدەستهێنا.
دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ گۆڵی سێیەمی ڕیاڵ مەدریدی كرد، تێو بڕیاریدا جارێکی تر داوای واژۆی فلۆرێنتینۆ بکات بو هیوایەی تیپه‌كه‌ی نزیكه له بردنه‌وه دۆخی دەروونی باشتر بووبێت.
ئەو کات سەرۆکی ریاڵ درێسەکەی وەرگرت، پاشان داوای لە یەکێک لە یاریدەدەرەکانی کرد کە درێسەکە بپشکنێت، به‌ڵام جارێكی تر رەتیكرده‌وه درێسه‌كه واژۆ بکات، بەڵام ئەمجارە بە زەردەخەنەوه گوتی، ناتوانم.
ریال مه‌درید له چاره‌گی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆروسیا دۆرتمۆند به ده‌ستهێنا و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی و له‌م قۆناخه‌ش به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی یاریی ده‌كات.