مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی سێریا ئەی نزیکبووەتەوە

یاریگا –
دەنزێل دەمفرێس بەرگریکاری ئینتەر میلان لە چوونی بۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی ئاشکرایان کردووە، مانچێستەر سیتی نزیکە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دێنزێل دەمفرێس بەرگریکاری ئینتەر میلان بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە تاوەکو رۆژی 15ـی ئەم مانگە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، ئینتەر ئامادە نییە دەستبەرداری بەرگریکارە هۆڵەندییەکەی بێت، بەڵام تاوەکو رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دوودڵن لەوەی مان سیتی بتوانێت رازی بکات و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.
دەمفرێس کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2021 لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە بەرامبەر 14.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە کرد.
بەرگریکارە 29 ساڵانەکە، بە درێسی ئینتەر لە 179 یاری 22 گۆڵ و 26 ئەسیستی کردووە و دەنگۆ هەبوو ئەم هاوینە بچێتە ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی.