بازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاگرنگترین

ئێستا؛ ئینتەر میلان وەڵامی یەکەم ئۆفەری فەرمی گالاتاسەڕای دەداتەوە

گالاتاسەڕای بەڕژدی کار لەسەر گواستنەوەی چاڵهانئۆغلو دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان یەکەم ئۆفەری گالاتاسەڕی بۆ دەستبەرداربوون لە هاکان چاڵهانئۆغلو رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت مێدیاسێت بڵاویکردووەتەوە، گالاتاسەڕای بۆ گواستنەوەی هاکان چاڵهانئۆغلو یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ئینتەر میلان کردووە بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، یانە تورکییەکە بۆ گواستنەوەی هاکان بڕی 17 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە، بەڵام ئینتەر میلان داوای 32 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

ئەستێرە تورکییەکە لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد ئەیسی میلانی جێهیشت و پەیوەندی بە ئینتەر میلانی رکابەری کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.

هاکانی تەمەن 31 ساڵ بە درێسی ئینتەر میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 182 یاریی کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 32 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button