ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ناپۆلی گرێبەستێکی گەورە یەکلاییدەکاتەوە

هێرشبەرێک دەگوازێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

نوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئایندهۆڤن پەیوەندی بە ناپۆلی ئیتاڵی دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی بۆ گواستنەوەی نوا لانگ لەگەڵ ئایندهۆڤن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریا ئەی دەکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ناپۆلی بۆ گواستنەوەی لانگ بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ بە یانە هۆڵەندییەکە دەدات.

هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی حەوت وەرز و تاوەکو هاوینی 2032 لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆ دەکات و مووچەی ساڵانەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

نوا لانگ لە هاوینی 2023 بەبڕی 12.50 ملیۆن یۆرۆ لە کڵەب بروجی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە ئایندهۆڤن کرد، نرخی ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە.

هەر لە هۆڵەندا یاریی بۆ یانەکانی ئایاکس و توێنتی کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 313 یاریی کردووە، 94 گۆڵی کردووە و 72 گۆڵی دروستکردووە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بەشداریی 14 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.

سێ نازناوی خولی هۆڵەندا، یەک جامی هۆڵەندا، دوو خولی بەلجیکا، دوو جامی سوپەری بەلجیکا، دوو جامی سوپەری هۆڵەندا و دوو نازناوی خولی هۆڵەندای ژێر 19 ساڵانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button