ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ گواستنەوەی تێرشتیگن هاتە سەر هێڵ

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی گەورە بۆ گواستنەوەی تێرشتیگن هاتووەتە سەر هێڵ و بارسێلۆناش لەپێناوی نەدانی مووچەی سێ ساڵی داهاتووی، لە ئێستاوە ئامادەیە بەخۆڕایی دەستبەرداری ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە بێت.

رۆژنامه‌ی سپۆرت رایگه‌یاندووه‌، سەرەڕای ئەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن خوازیارە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەڵام یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە جددی گرنگی بە دۆخەکەی دەدات و لەوانەیە لە چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆفه‌رێكی فەرمی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بباتە ریزەکانی.


پلانی ئینتەر میلان؛ سۆمەر بەڕێ دەکەم و تێرشتیگن دەگوازمەوە

یانەی ئینتەر میلان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزێك ده‌دات، چونكه‌ یان سۆمەر گۆڵپارێزی ئێستای یانەکە، تەمەنی 36 ساڵە و ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە، ئۆفه‌رێكی سەرنجڕاکێشی لە یانەی گالاته‌سه‌رای تورکییەوە پێگەیشتووە، ئینتەر ئامادەیە بیفرۆشێت بۆ ئەوەی لە مووچەکەی رزگاری بێت و بەدوای گۆڵپارێزێکی نوێدا دەگەڕێت. تێرشتیگن لە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی ئینتەردایە و چاوەڕێی بڕیاری گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگه‌یاندووه‌، تێرشتیگن تاكو ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا نه‌گه‌یشتۆته‌ هیچ ئه‌نجامێك و له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ هه‌یه‌تی قسەی نەکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بەپێی زانیارییەکانی سپۆرت، بەهۆی ئەو بڕیارانەی کە دراون و بەتایبەتیش بەهۆی ئەو زانیارییانەی کە دزەیان پێکراوە و زیانیان بە ناوبانگ و وێنەی گشتی ئەو گەیاندووە، تێرشتێگن زۆر تووڕەیە لە یانەکە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تێرشتیگن هەوڵ دەدات لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و نایەوێت دانوستان بکات،ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ بارسێلۆنا دروست ده‌كات گۆڵپارێزه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ وه‌كو تۆڵه‌ به‌رامبه‌ر بارسا به‌كاربهێنێت و نه‌توانێت هیچ ناوێك تۆماربكات، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی وه‌كو ئینته‌ر له‌وانه‌یه‌ بڕیاری گۆڵپارێزه‌كه‌ بگۆرێت.

بارسێلۆنا ئامادەیە بەخۆڕایی دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەی بێت

لە چەند هەفتەی رابردوودا، یانەکانی وەک گالاتاسه‌رای و مۆناکۆ پرسیاریان لەسەر داهاتووی گۆڵپارێزه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ كردووه‌ و ویستویانه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بەڵام گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە نەیویستووە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو یانه‌یه‌ بكات بەڵام دۆخی ئینتەر میلان جیاوازە، چونکە پڕۆژەیەکی گه‌وره‌یه‌ و بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات و دەرفەتی بردنەوەی نازناوی هه‌یه‌، ئەمەش وایکردووە ئینتەر ببێتە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ تێر شتیگن.

سپۆرت راشیگه‌یاندووه‌، بارسێلۆنا دەیەوێت تێرشتیگن بڕوات و ئامادەیە مافی ده‌ستبه‌رداربوونی  پێبدات بۆ ئەوەی لە سێ ساڵی ماوەی گرێبەستەکەی و مووچە بەرزەکەی رزگاری بێت.

رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەگەری ڕۆیشتنی بە خۆڕایی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ، به‌ڵام بڕیاری کۆتایی لەده‌ست تێر شتێگن خۆیەتی، بارسێلۆنا لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵیدا قسە دەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ لەوانەیە ببێتە شوێنی داهاتووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button