
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی یانەکانی کوردستان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشان دەکات، کە یانەکانی زاخۆ، دهۆک، نەورۆز و هەولێر بەشداربوون.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی یارییەکانی یانەکانی کوردستان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین 11 یاریزانی خولەکەی دەستنیشان کردووە، کە زۆرترین یاریزان لە زاخۆن، ئەم وەرزە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بۆیەکەمجار لە مێژووی یانەکە بلیتێکی بەشداریکردنی لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بەدەستهێنا.
تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی یانەکانی کوردستان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشان دەکات
بۆچوونتان لەسەر ئەم پێکهاتەیە چییە، بڕواتان وایە ئەم 11 یاریزانە باشترینی چوار یانەکەی کوردستان بوون؟
Posted by Yariga on Friday, July 4, 2025
لە پێکهاتەکەی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چوار یاریزان لە زاخۆن، سێ یاریزان لە دهۆکن، دوو یاریزان لە نەورۆز و لە هەولێرن.

باشترین پێکهاتەی یانەکانی کوردستان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق
گۆڵپارێز: عەلی کازم (زاخۆ)
بەرگری: خالید کوردۆغلی (هەولێر)، پاتریک مارسێلینۆ (زاخۆ)، لۆکاس مۆزێس (دهۆک)، محەمەد دلاوەر (نەورۆز)
ناوەڕاست: هاروون ئەحمەد (دهۆک)، ئەمجەد عەتوان (زاخۆ)، پیتهر گورگیس (دهۆك)
هێرشبەر: گۆستاڤۆ هێنریکی (زاخۆ)، مەڕوان حوسێن (نەورۆز)، یوسف بن سۆدە (هەولێر)