ئینگلتەراگرنگترین

کریستاڵ پاڵاس بۆ یانەکانیتر؛ بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نایفرۆشین

Yariga App

یاریگا –

کریستاڵ پاڵاس لە خواستی یانەکان، بەتایبەت ئارسیناڵ، تێگەشتووە بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ.

ئارسیناڵ پلانی بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوەی هەیە. بۆ ئەو مەبەستەش لەپاڵ چاودێریکردنی دۆخی رۆدریگۆ لەگەڵ ریال مەدرید، چاوی لە چەند بژاردەیەکیترە کە ئیزێ یەکێکە لەوانە.

یانەیەکی سعوودی بۆ گواستنەوەی مارتینێلی هاتە سەر هێڵ

گەنەرز لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزیەکە تێگەشتووە (68 ملیۆن پاوەند)، بەڵام دەیەوێ بەشێوەی قیست بیدات.

بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە رۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاویکردووەتەوە، پاڵاس بە کەمتر لە 68 ملیۆنەکە بیر لە فرۆشتنی یاریزانە 27 ساڵییەکەی ناکاتەوە.

هەوڵەکانی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئیزێ لە سەروبەندی هاتنەپێشەوەی یانەی نەسڕی سعوودیە لە گابریێل مارتینێلی. بۆیە دەیانەوێت بە یاریزانێکی ئاستبەرز شوێنی یاریزانە بەڕازیلیەکە پڕکەنەوە.

هەرچی کریستاڵ پاڵاسە، وەرزی داهاتوو بەشداریی لە یۆرۆپالیگ دەکەن بەهۆی بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا وەک یەکەمین پاڵەوانێتی گەورە لە مێژووی خۆیاندا.

یانەیەکی سعوودی بۆ گواستنەوەی مارتینێلی هاتە سەر هێڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button