
یاریگا –
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری رووداوی گیان لەدەستدانی دیۆگۆ جۆتا ئاشکرا دەکەن، کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەی یانەی لیڤەرپوول گیانی لەدەست دا.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کاتێک جۆتا ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێڵە لامبۆرگینییەکەی لەسەر ڕێگای خێرای A-52 لە نزیک شارۆچکەی سێرنادیای باکووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا بپەڕێتەوە، بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێڵەکەی وەرگەڕاوە و ئۆتۆمبێڵەکەی تێکشکاوە و گڕی گرتووە.
Así ha quedado el coche de Diogo Jota. Terrible. Totalmente destrozado. #diogojota pic.twitter.com/oDVxEz0qif
— _alexmoral (@_alexmoral11) July 3, 2025
بەگوێرەی قسەی چەند شایەتحاڵێک کە پەیوەندییان بە فریاکەوتنی ئیسپانیا کردووە، کاتژمێر 12:40 بەکاتی مەدرید رووداوەکە روویداوە و دوای رووداوەکە، دەستبەجێ ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەرزبووەوە و ئەمەش هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی ئەستەم کرد، شارەوانی پالاسیۆس دی سانابریا بڵاویکردووەتەوە، جۆتای تەمەن 28 ساڵ و ئاندرێی برای، 26 ساڵ گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی CNNـی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی نەشتەرگەری سییەکانی بۆ کرابوو، جۆتا نەیدەتوانی بە فڕۆکە گەشت بکات، بۆیە بە ئۆتۆمبێڵ دەیویست بچێتە پۆرتوگاڵ و لەوێشەوە بە کەشتی بگەڕێتەوە بەریتانیا، بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە لەگەڵ لیڤەرپوول دەست بە کەمپی مەشق و راهێنان بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جۆتا و برایەکەی نزیکەی 10 میل لە پۆرتوگاڵ نزیکبوون، دەیانویست لە پۆرتوگاڵەوە گەشتی بەریتانیا بکەن و بگەڕێنەوە لیڤەرپوول.