
یاریگا –
دیۆگۆ جۆتا، ئەستێرەی لیڤەرپوول و پۆرتوگال لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، جۆتا لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی A-52 لە شارۆچکەی پالاسیۆس دی سانابریا، باکووری رۆژئاوای ئیسپانیا و باکووری پۆرتوگال گیانی لەدەستداوە.
شارەوانی پالاسیۆس دی سانابریا بڵاویکردووەتەوە، جۆتای تەمەن 28 ساڵ و ئاندرێی برای، 26 ساڵ گیانیان لەدەستداوە.
⚫ Muere el futbolista del Liverpool Diogo Jota en un accidente de tráfico en la provincia de Zamora
😢 El siniestro se produjo en el kilómetro 65 de la A-52, a la altura del término municipal de Palacios de Sanabria. pic.twitter.com/Uz15fMHKoZ
— MARCA (@marca) July 3, 2025
بەگوێرەی قسەی چەند شایەتحاڵێک کە پەیوەندییان بە فریاکەوتنی ئیسپانیا کردووە، کاتژمێر 12:40 بەکاتی مەدرید رووداوەکە روویداوە و دوای رووداوەکە، دەستبەجێ ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەرزبووەوە و ئەمەش هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی ئەستەم کرد.
تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول و یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال هیچ بەیاننامەیەکیان لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
جۆتا لە دایکبووی 4ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 1996ە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی گۆندۆمار دەستپێکرد و دواتر پەیوەندی بە یانەی پاکۆس دی فێرێیراوە و کاروانی پیشەگەری دەستپێکرد.
BREAKING: Liverpool footballer Diogo Jota has died in a car crash https://t.co/TC2ROCL7wW
📺 Sky 501, Virgin 602, Freeview 233 and YouTube pic.twitter.com/ZACDsCtDoj
— Sky News (@SkyNews) July 3, 2025

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دواتر یاریی بۆ یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، پۆرتۆ، وۆڵڤز و لیڤەرپوول کردووە. سوپەر جۆتا 123 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە و خاوەنی 47 گۆڵە.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، جۆتا 49 یاریی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە و خاوەنی 14 گۆڵە.