دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەگەرەکانی ماڵئاوایی رۆدریگۆ زیاددەبن و لووکمان دەچێتە ریزی پاڵەوانێک

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ تاوەکو ئێستا لە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید پاشگەزنەبووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریزانێکی لەندەنی دەوێت و وێستهام دەستبەرداری ئەستێرەکەی نابێت…

یەکلایینەبوونەوەی چارەنووسی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید، ئارسیناڵ ناچارکردووە لە بازنەی گرنگییەکانی دوورنەخاتەوە – میرەر

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی دەدات. بەهاری رۆمێرۆ دەگاتە 61 ملیۆن پاوەند – ئاس

وێستهام ئۆفەرێکی 50 ملیۆن پاوەندی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی محەمەد قودووس رەتکردەوە – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد داوای 25 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە جەیدن سانچۆ دەکات، یوڤێنتوس چاودێری دەکات – کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت

مان یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئۆلی واتکینس چڕدەکاتەوە و یانەکەی میدلاندس داوای 60 ملیۆن پاوەند دەکات – میرەر

ئانتۆنیۆ کۆنتی لەسەر گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان، هێرشەری ئاتاڵانتا سوورە – لا گازێتا دێلۆ سپۆرت

چیرۆ ئیمۆبیلێ گرێبەستەکەی لەگەڵ بێشیکتاش هەڵدەوەشێنێتەوە و بەخۆڕایی پەیوەندی بە بۆڵۆنیاوە دەکات – کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت

کریستیان مۆسکێرا، بەرگریکاری ڤالێنسیا ئۆفەرێکی گەورەی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات – لاس پڕۆڤینسیاس

سەرەڕای گرنگیپێدانی یانە گەورەکانی وەکو بایرن میونشن، کاۆرو میتۆما بە برایتنی گوتوە، دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە – سکای سپۆرتس

مارسن بوڵکا، گۆڵپارێزی نیسی فەڕەنسی لە پەیوەندیکردنی بە نیۆمی سعوودی نزیکە – مێزیکی

سەندرلاند سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر دۆردی پێترۆڤیچ، گۆڵپارێزی چێڵسی داناوە، بەڵام ئاستۆن ڤیلا و بۆرنمس رکابەری دەکەن – تایمز

بابەتی زیاتر

Back to top button