تەواو؛ ئیمۆبیلی دەگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی

یاریگا –
چیرۆ ئیمۆبیڵی نایەوێ لەگەڵ خولی تورکی بەردەوامبێت و دەگەڕێتەوە بۆ یانەیەکی وڵاتەکەی.
ئیمۆبیلی دوای هەشت ساڵ یاریکردن بۆ لازیۆ،سەرەنجام هاوینی 2024 بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە یانەی بێشکتاش کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هێرشبەرەکە نایەوێ ئەو ساڵەی کە لە گرێبەستەکەی ماویەتی لەگەڵ یانە تورکیەکە بەردەوامبێت و هەڵیدەوەشێنێتەوە.
رۆمانۆ زانیوشیەتی کە ئیمۆبیلی رێککەوتنی لەگەڵ بۆڵۆنیا یەکلایی کردووەتەوە و لەرێگەی ئەو یانەیەوە دەگەڕێتەوە سێریائەی.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، گرێبەستی یاریزانە 35 ساڵیەکە بۆ تەنها ساڵێک دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی وەرزێک.
لە پەڕاوێزی هەواڵەکەیدا فابریزۆ باسی لەوەش کردووە کە دوێنێ یەکلایی بووەوە بۆڵۆنیا لەگەڵ فێدێریکۆ بێرناردێسکیش رێککەوتنی کردووە.
🚨❤️💙 Ciro Immobile to Bologna, here we go! Deal in place as Immobile will now terminate his contract at Besiktas.
Immobile will sign 1 year deal plus option for +1 season at Bologna.
👀🇮🇹 Federico Bernardeschi will also sign for Bologna, as exclusively revealed yesterday. pic.twitter.com/kWR4P2nV2U
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 2, 2025
بۆڵۆنیا وەرزی رابردوو نەیتوانی هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپا مسۆگەر بکات کاتێک لە ریزبەندیی نۆیەم کۆتایی بە وەرزەکەی سێریائەی هێنا.