فەرمی؛ چێڵسی گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند
گۆڵکارێکی پرێمەرلیگی گواستەوە..

یاریگا –
بەفەرمی چێڵسی گرێبەستی جواو پێدرۆ، هێرشبەری بەڕازیلی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
ماڵپەڕی فەرمی چێڵسی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکئ فەرمی لەگەڵ جواو پێدرۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی درێژخایەنیان بۆ ماوەی حەوت وەرز لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە واژۆکردووە.
The boy from Brazil. 🇧🇷 pic.twitter.com/lVM8B9TlBV
— Chelsea FC (@ChelseaFC) July 2, 2025
چێڵسی لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 55 ملیۆن پاوەند و پێنج ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە بڕایتن دەدات. گرێبەستەکەش تاوەکو هاوینی 2032 دەبێت.
چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ وەکو نیوکاسڵ یونایتد و ئاستۆن ڤیلا گرنگییان بە پێدرۆ داوە، بەڵام یاریزانەکە تەنیا چێڵسی ویستووە.
پێدرۆ لە وەرزی رابردوودا 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی لەگەڵ برایتن هەبوو. برایتن سێ ساڵ بەر لە ئێستا، پێدرۆی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە واتفۆرد گواستەوە.