ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ڤینیسیوس جونیۆر دانوستانەکانی لەگەڵ ریال مەدرید راگرت

هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراوی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیوس جونیۆر دانوستانەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگرت.

بەرنامەی بەناوبانگی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیوس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی دانوستانەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگرتووە و نایەوێت لەبارەی داهاتووی کاروانی وەرزشی خۆی پەلە بکات، کە سعوودیەکان دەمێکە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لەسەر هێڵن.

مارکۆس بێنیتۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی بە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی راگەیاندووە، ڤینی بڕیاریداوە گفتوگۆیەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بوەستێنێت، دەیەوێت خۆی بڕیارەکان لەبارەی داهاتووی کاروانی وەرزشی خۆی بدات و لەژێر هیچ دۆخێکدا بڕیار نەدات.

پێشتر رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، چەند مانگێکە ڤینیسیۆس جونیۆر و ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە تا ساڵی 2030، بڕیار بوو ئەم ڕێککەوتنە لە کۆتایی وەرز ڕابگەیەنرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە ئەمەش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌

رۆژی 12ـی ئەم مانگە دوای 10 رۆژی دیکە ڤینی تەمەنی دەبێتە 25 ساڵ، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دڵنیا دەبێت لە مانەوەی تا تەمەنی 29 ساڵی درێسی شاهانه‌ ده‌پۆشێت و ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکه‌ی زۆر به‌رزنه‌بێته‌وه‌ و یاریزانه‌كه‌ش رازی بكه‌ن به‌ مانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌.

ڤینیسیوس لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 170 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و بەمدواییانە یانەکانی سعوودیە ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە ملیارێک یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button