ئیسپانیاگرنگترین

نمایشی درێسی نوێ؛ یامال پەیامێک بۆ مەدرید دەنێرێت و باسی 4-0 دەکات

ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا، پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئیسپانیا بە بەشداری ئەستێرەکانی یانەکەی درێسی وەرزی داهاتووی نمایش کرد.

یانە کاتالوونیەکە وەرزی رابردوو لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان سێیانە نازناوی بەدەستهێنا و وەرزێکی سەرکەوتووی بەڕێکرد، ئێستاش خۆی بۆ وەرزێکی دیکەی پڕ سەرکێشی ئامادە دەکات.

لەکاتی نمایشی درێسەکە ئەستێرەکانی بارسێلۆنا باسی دەستکەوتەکانی وەرزی رابردوو دەکەن و بردنەوە لە ریال مەدرید بە دەستکەوتێکی گەورە وەسف دەکەن.

لامین یامال لەبارەی کلاسیکۆ؛

دەبووایە یارییەکە ئەو کاتە دەستیپێکردایە، کە گۆڵی دووەمیان کرد، دەزانی حەزم لە چییە؟ برا، 4-0 لە بێرنابیۆ بەڕاستی زۆر ناوازە بوو.

تەنیا بارسێلۆنا؟

لامین یامال؛ بارسێلۆنا و هەموو دونیا، باشترە خۆمان ئامادە بکەین.

 

درێسە نوێیەکە سەرەڕای هێڵە کولتوورییەکانی کە زیاتر لە 125 ساڵە لەسەر درێسەکانی بەدی دەکرێت، لە دیزاینە نوێیەکەدا هێڵەکان ماون بەڵام لەگەڵ رەنگە شین و هەنارییەکە وەکوو سێبەرێک تێکەڵ بەیەکدی بوونەوە. دیزاینێکی کولتووری تێکەڵ بە مۆدێرن، تێکەڵەیەک لە درێسی وەرزی رابردوو لەگەڵ درێسی وەرزەکانی 1899 تاوەکوو 1910.

درێسەکە ئێستا لە فرۆشگاکانی بارسێلۆنا و نایکی بەردەستە. نرخی هەر درێسێکی بۆ پیاوان 164.99 یۆرۆیە.

درێسی خانمان بە هەمان شێوە بەردەستە و نرخەکەی 164.99 یۆرۆیە.

بۆ منداڵانیش درێسەکە نرخی دەگاتە 69.99 یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button