ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی دیکە دەکاتە فەرمی

تەنیا چاوەڕێی وەرگرتنی ڤیزەی بەریتانیان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە دەکاتە فەرمی.

دیێگۆ لیۆن، بەرگریکاری باڵی چەپی پاراگوایی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد واژۆکرد.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، یاریزانە پاراگواییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز دەبووایە لە یانەی کێرۆ پۆرتێنۆی پاراگوایی بمێنێتەوە، ئێستاش وەرز تەواوبووە و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی دەبێتە فەرمی.

لیۆن تەمەنی 18 ساڵە لەگەڵ بەدەستهێنانی ڤیزەی بەریتانیا، گەشتی مانچێستەر دەکات و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.

بەگوێرەی سکای سپۆرتس، تێچووی گشتی گواستنەوەی لیۆن گەیشتووەتە حەفت ملیۆن پاوەند.

لیۆن لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 26 یاریدا کرد، خاوەنی سێ گۆڵە و دوو یاریی لە کۆپا لیبێرتادۆرێس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button