ئەمڕۆ 1ی تەمووز چ تایبەتمەندییەکی تێدابوو پەیوەست بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یۆکێرێش؟
قازانجێکی گەورە بۆ بەڕێوەبەری کارەکانی یۆکێرێش

یاریگا –
کێشمەکێشی نێوان ڤیکتۆر یۆکێرێش و سپۆتینگ یەکلایی نەبووە و پێی ناوە نێو مانگی تەمووزەوە کە ئەوەش بۆمبێکی تێدایە بۆ یانە پۆرتوگالیەکە.
چەند مێرکاتۆیەکی لەدوای یەکە یۆکێرێش بووەتە ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد. بەڵام سپۆرتینگ نایەوێ لەو نرخەی کە پێشتر خستبوویە سەری (100 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی) دەستبەرداری هێرشبەرە سویدیەکەی بێت. لە دوایین هەڵوێستیشیاندا دوێنێ لەرێگەی سەرۆکی یانەکەوە جەختیان لەوە کردەوە کە نایانەوێ بە 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆنی دیکەی پاداشتەکان گۆڵکارەکەیان بفرۆشن.
بەڵام رەنگە چیدیکە سپۆرتینگ نەتوانێ هەموو ئەو پارەیەی چنگ بکەوێت کە داوای دەکات. بەڵکوو بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرە سویدیەکەش پشکی خۆی دەبات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی، لە رێککەوتنی نێوان یانە پۆرتوگالیەکە و بەڕێوەبەری کارەکانی یۆکێرێشدا ئەوە جێگیر کراوە کە لە 1ی مانگی تەمووز/یۆلیۆی ئەمساڵەوە بڕگەی 60 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەکە کارادەبێت.
سەرچاوەکە مێدیایەکە وردەکارییەکەی روونتر کردووەتەوە و نووسیویەتی کە ئەگەرچی لە بنەڕەتدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی ڤیکتۆر بە 100 ملیۆن یۆرۆ جێگیرکراوە، بەڵام لەو بەروارەی دیاریکراوە هەر یانەیەک بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بدات و سپۆرتینگ رەتیبکاتەوە، ئەوا لە داهاتوودا بە هەر نرخێک بیفرۆشن بڕی 10%ی کۆی نرخی یاریزانەکە دەدرێت بە بریکارەکەی.
🚨 Sporting’s €60m [£51.4m] Viktor Gyokeres release clause is active from TODAY.
The official clause is €100m, but from 1st July, if any club makes an offer of at least €60m and Sporting refuses, they will have to compensate the player’s agent with 10% of the value of the… pic.twitter.com/VVNIsmMQV0
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 1, 2025
تا ئێستا ئارسیناڵ لە مانچێستەر یونایتد مکوڕتر خۆی نیشاندابوو بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش، بەڵام دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ بینیامین شێشکۆی لایپزیگ گەیشتوونەتە رێککەوتن. بەوەش کڕیارێکی جیددی لە گواستنەوەی گۆڵکارەکەی سپۆرتینگ دووردەکەوێتەوە. دیاریش نییە مان یونایتد کە هەوڵی رێکخستنەوەی خەرجییەکانی بە توندی گرتووەتەبەر، ئەو نرخە دەدەن بە یانە پۆرتوگالیەکە یاخود نا.
ئامانجەکەی ئارتێتایە؛ ئارسیناڵ هێرشبەری داهاتووی یەکلایی کردەوە