ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ میلان ئەستێرەیەکی لاو دەگوازێتەوە

رۆسۆنێری خەریکی رێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاستە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان لە گواستنەوەی یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست نزیکە، تاوەکو شوێنی تیجانی رێندێرس بگرێتەوە.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، میلان دەیەوێت گرێبەستێکی چوار ساڵە لەگەڵ ساموێڵێ ریکی، یاریسازی تۆرینۆ واژۆ بکات.

میلان و تۆرینۆ ماوەیەکە گفتوگۆکانیان لەبارەی ریکی دەستپێکردووە و پێشبینی دەکرێت، مووچەی ساڵانەی ریکی بگاتە 2.5 ملیۆن یۆرۆ و بەهای گواستنەوەکەش دەگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ.

ریکی دەبێتە دووەم یاریزانی مێرکاتۆی ئەم هاوینە، لە دوای لوکا مۆدریچ، کە بڕیارە دوای تەواوبوونی مۆندیالی یانەکان، پەیوەندی بە رۆسۆنێرییەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئیگلی تارێ، بەڕێوەبەری وەرزشی میلان، گفتوگۆی لەگەڵ کڵەب برووج، لەبارەی گواستنەوەی ئاردۆن جەشاری دەستپێکردووە، هەروەها چاودێری دۆخی خاڤی گیێرا، یاریزانی ڤالێنسیاش دەکات.

لەسەر داوای لیژنەیەکی هونەری تایبەتمەند بە بەرزکردنەوەی ئاستی یانەکە، میلان خەریکە پەنا بۆ گواستنەوەی ژمارەیەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست دەدات، تاوەکو جارێکی دیکە یانەکە بگەڕێتەوە ریزی گەورەکانی ئەوروپا.

چاوەڕواندەکرێت، پێنجشەممە ریکی پشکنینی پزیشکی بکات و دەستبەجێ ئامادەکارییەکانی وەرز لەگەڵ میلان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button