شۆک؛ گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و نیکۆ ویڵیامس شکستدەهێنێت
بارسێلۆنا لە نیکۆ تووڕەیە..

یاریگا –
گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و نیکۆ ویلیامز دەوەستێت و بارسێلۆنا لە ئەستێرە لاوەکە نیگەرانە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و نیکۆ ویڵیامز بەتەواوی وەستاون، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە بریکاری کارەکانی نیکۆ داواکاری زۆری پێشکەش کردووە و بارسێلۆنا بڕوای وایە داواکارییەکانی نیکۆ قبوڵکراو نین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ویڵیامز داوایکردووە گرێنتی ئەوە بکرێت، کە ناوی لە لالیگا تۆماردەکرێت، چونکە ترسی هەیە هەمان کەیسی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر دووبارە ببێتەوە، بەڵام کاتالوونیەکان داواکارییەکانی نیکۆ بەزیادەڕۆیی دەزانن و قبووڵی ناکەن، بۆیە گفتوگۆکان وەستاون.
🗞️ 𝐍𝐨𝐭𝐢𝐜𝐢𝐚 𝐌𝐃
❗️ El fichaje de Nico Williams por el Barça se atasca
✍️ @ffpolo https://t.co/uc75aEsOSq
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 30, 2025
هەفتەی رابردوو بارسا لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتنی زارەکی لەسەر گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش وەرز کرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو گفتوگۆی نێوانیان تێکچووە و بارسا بڕوای وایە نابێت نیکۆ دوای گرێنتی تۆمارکرانی ناوی بکات و ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تاوەکو ناوی تۆماربکرێت.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئاتلێتیک بیلباویش بەربەست لەبەردەم گرێبەستەکە دروست دەکات، یانە باسیکییەکە پێی باشترە یاریزانە لاوەکەی پەیوەندی بە بایرن میونشن بکات نەوەکو بارسێلۆنا.
یانە باڤارییەکە ئامادەیە دەستبەجێ بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بدات، بەڵام ویڵیامس دەیەوێت درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.
ئێستا دەبێت چاوەڕێ بکەین ئاخۆ نیکۆ سازش لەسەر گرێنتی تۆمارکرانی ناوی دەکات یاخود نا، چونکە هەموو شتێک بەندە بە بڕیاری یاریزانەکە و ئەگەر ئەو داوایەی بکشێنێتەوە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.
هاوکات رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هۆشداری بە ویڵیامس داوە پێویستە بەخێرایی بەڵێی کۆتایی پێبدات ئەگەینا گواستنەوەکە شکستدەهێنێت و لە گرێبەستەکە دەکشێنەوە.
🚨 El Barça se pone firme con Nico Williams: si duda, el fichaje puede peligrar
✍️ Informa: @jfelixdiaz 👇 https://t.co/2bz8zOr1L1
— MARCA (@marca) June 30, 2025