ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرسەندن؛ ئارتێتا لە مێرکاتۆی هاوینە 18 رۆژ مۆڵەت بە ئارسیناڵ دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئارتێتا 18 رۆژ مۆڵەت دەداتە یانەکەی بۆ ئەوەی هێرشبەرێکی سەرەڕمی بۆ بگوازنەوە، لەکاتێکدا ئەمە لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینەوە کاری لەپێشینەی یانەکەیە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵی ئینگلیزی هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یانەکەی تاوەکو رۆژی 19ـی یۆلیۆ/تەممووز هێرشبەرێکی سەرەڕمی بۆ بگوازنەوە، کە تاوەکو ئێستا یانە لەندەنییەکە نەیتوانیوە هیچ هێرشبەرێک بگوازێتەوە.

گەرچی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرەڕم کاری لەپێشینەی ئارسیناڵە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ نەیتوانیوە هێرشبەرێک بباتە ریزەکانی کە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش و بێنجامین شێشکۆ لەگفتوگۆدایە.

رۆژنامە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، ئارسیناڵ لەگەڵ مارتن زوبیمێندی و کریستیان نۆرگارد رێککەوتووە بۆ ئەوەی لە هێڵی ناوەڕاست شوێنی تۆماس پارتی بگرنەوە، کە ناوەڕاستکارە گاناییەکە ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز کۆتایی دێت و بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەکە دەڕوات.

ئاندریا بێرتا بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ لە سەرەتای ئەم هاوینەوە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە لە نێوان شێشکۆ و یۆکێرێش هیچیان بگوازێتەوە، لەکاتێکدا دەمێکە بۆ گواستنەوەی ئەو دوو هێرشبەرە لەگەڵ لایپزیگ و سپۆرتینگ لیسبۆن لەگفتوگۆدایە.

ئارتێتا داوای لە یانەکەی کردووە پێش ئەوەی دەست بە کەمپی مەشق و ئامادەکارییان بکەن هێرشبەرێکی بۆ بگوازنەوە، کە وابڕیارە رۆژی 19ـی یۆلیۆ یانە لەندەنییەکە گەشتی سینگاپورە و هۆنگ کۆنگ بکات، راهێنەرە ئیسپانییەکە دەیەوێت تاوەکو ئەو رۆژە گرێبەستیان لەگەڵ هێرشبەرێکی سەرەڕم کردبێت.

ئارسیناڵ وەرزی رابردوو گەورەترین کێشەی هێرشبەری سەرەڕم بوو، بەهۆی پێکانی گابریێل خیسوس و کای هاڤێرتز بە ناچاری لە یارییەکانی کۆتایی وەرز یاریی بە میکێل مێرینۆ دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button