گرنگترینمۆندیالی یانەکان

لە کاتێکی هەستیاردا یاریزانێکی کاریگەری ئینتەر یانەکەی جێدەهێڵێت

هۆکارەکەی راگەیاندووە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ئینتەر میلان کە ئێستا لەگەڵ شاندی نیرازوریە لە ئەمریکا، یانەکەی جێدەهێڵێت و هۆکارەکەشی ئاشکراکردووە.

ئەمڕۆ ئینتەر لە قۆناخی 16ی مۆندیالی یانەکان رووبەڕووی یانەی فلومینێنسی بەڕازیلی دەبێتەوە. بۆ ئەو یاریەش داڤیدێ فراتێسی ئیتاڵی ئامادەنابێت و دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

فراتێسی کە لە پێگەی ناوەراستی چەق یاریی دەکات، لای هاندەرانی ئینتەر ناوێکی لەبیرنەکراو دەبێت بەهۆی ئەو گۆڵەی لە خولەکی +99 لە تۆڕی بارسێلۆنای تۆمارکرد لە یاریی گەرانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە تێیدا فراتێسی و هاوتیمەکانی 4-3 بردنەوەیەکی مێژووییان تۆمارکرد.

ڤیدیۆ: گۆڵی چوارەمی ئینتەر بەرامبەر بارسا

بەگوێرەی ئەو پەیامەی لە ستۆری ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە 25 ساڵییەکە نووسیویەتی

بە رێککەوتن لەگەڵ یانەکە و دەستەی هونەریی دەگەڕێمەوە بۆ ئیتاڵیا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی چڕتر بەهۆی ئەو گرفتەی لەوەتەی یارییەکەی بارسێلۆنا تووشم هاتووە.

بەمزووانە دەتانبینمەوە. هەمیشە بۆ پێشەوە ئینتەر.

هیوای بەختێکی گەورە و باش بۆ هاوتیمەکانم.

فراتێسی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئینتەر 47 یاریی ئەنجامدا توانی 7 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button