بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول گرێبەستێکی دیکەی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول بەردەوامە لە شۆڕشەکانی گواستنەوە و نزیکە لەوەی بەفەرمی گرێبەستێکی دیکە رابگەیەنێت.

لیڤەرپوول هاوینێکی پڕ خەرخی دەستپێکردووە و تا ئێستا لەچاو دوو یانەکەی پلەی دووەم و سێیەمی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ کرد کە ئارسیناڵ و مانچێستەر سیی بوون، بە جیاوازییەکی زۆرەوە پارەی خەرج کردووە کە بڕەکەی خۆی دەدات لە 216 ملیۆن پاوەند.

لیڤەرپوول لەم هاوینە خووی مان سیتی گرتووە و ئارسیناڵیش هێشتا خەزێنەکەی هەڵنەپچڕیوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی رێدز بەشێوەی زارەکیی و سەرەتایی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی مارک گیو.

رۆمانۆ زانیویەتی کە تێچووی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە 45 ملیۆن پاوەند دەبێت لەسەر خەزێنەکەی لیڤەر.

هەر بەپێی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، ئەم پێشهاتە دوای ئەوە روویدا کە جارێل کوانسای بەرگریکاری لیڤەرپوول پەیوەندی بە لیڤەرکوزنەوە کرد، هەربۆیە ئەو یانە ئینگلیزیە دەستوبردی کرد لە دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ پڕچەکتر کردنی تیمەکەی ئارنە سڵۆت.

بابەتی زیاتر

Back to top button