گرنگترینمۆندیالی یانەکان

یۆرگن کڵۆپ هێرشێکی توند دەکاتە سەر بیرۆکەی جامی جیهانی یانەکان

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ رەخنەیەکی زەق لە مۆندیالی یانەکان دەگرێت و بە خراپترین بیرۆکەی دادەنێت لە مێژووی تۆپی پێدا.

جامی جیهانی یانەکانی کە یەکەم وەشانیەتی بە بەشداریی 32 یانە لە سەرجەم کیشوەرە جیاوازەکانەوە و ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، هەر پێش دەستپێکردنی و کاتێ هێشتا بیرۆکەیەک بوو، رەخنەیەکی زۆری لێ گییردرا بەتایبەت لەلایەن یاریزانەکانەوە لەپای نیگەرانیان بۆ کارکردن بە درێژایی ساڵەکە و هەبوونی کەمترین پشوو لە دوای وەرزێکی ماندووکەر.

کڵۆپی راهێنەری مێژوویی یانەی لیڤەرپوول لە نوێترین لێدوانیدا وتی

مۆندیالی یانەکان خراپترین بیرۆکەیە بەدرێژایی مێژوو هێنرابێتە تۆپی پێیوە.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە بەوەشەوە نەوەستا رەخنە لە پاڵەوانێتیەکە بگرێت، بەڵکوو ئەوانەشی رەخنەباران کرد کە بیرۆکەکەیان هێناوە نێو کێبڕکێکانی تۆپی پێ

خەڵکانێک کە هەرگیز ئەزموونیان لەگەڵ کارکردنی رۆژانەدا نەبووە، دێن و بیرۆکەی وا پێشکەش دەکەن.

کڵۆپ لە قسەکانی بەردەوامبوو و تیشکی خستەسەر لایەنە نەرێنیەکانی مۆندیالەکە و وتی

رەنگە هێشتا هەمووکەسێ کێشە راستەقینەکەی بۆ دەرنەکەوتبێ، بەڵام لە داهاتوودا یاریزانەکان تووشی جۆرە پێکانێک دەبن کە پێشتر هەرگیز تووشیان نەهاتبێت. رەنگە ئەوە ئەم وەرزەش روونەدات، بەڵام بۆ جامی جیهانی هەڵبژاردەکان یان دواتر هەر روودەدات.

بۆ زانین، مۆندیالی یانەکان ئێستا گەیشتووەتە یارییەکانی قۆناخی 16. زۆرێک لە یانە بەشداربووەکانی ئەوروپا هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان تووشی ماندووبوونێکی زۆر هاتن. ئەوە چ لەبەر کاتی یارییەکان و بەرزیی پلەی گەرمیی ئەمریکا و چ لەبەر بەڕێکردنی وەرزێکی دوورودرێژی پڕ رکابەری لەسەر ئاستی نێوخۆیی و کیشوەریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button