
یاریگا –
رۆژنامەنووسێكی بەناوبانگی ئیسپانیا رەخنەی توندی لە یانەی ریال مەدرید ده‌گرێت بەهۆی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سەر ناوبژیوانان كردوویه‌تی، کە بەم دواییە بووە هۆی گۆڕینی تەواوی لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پێنجشەممەی ڕابردوو دوورخستنه‌وه‌ی لویس مەدینا کانتالێخۆی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی ڕاگەیاند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌وه هات كه لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید نامەیەکی فەرمی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەنجومەنی باڵای وەرزشی نارد و ناڕەزایی بەرامبەر بە تەواوی ستافی ناوبژیوانی لالیگا ده‌ربڕی لە نوسراوەکەدا داوای داڕشتنەوەی پێكهاته‌ی به‌رێوه‌بردنی لێژنه‌ی ناوبژیوانی كردبوو، داوای دوورخستنەوەی هەر ناوبژیوانێکی كردووه کە گومان ده‌كرێت هه‌ڵه‌ی هه‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دەیڤید بێرنابۆی ڕۆژنامەنووسی سپۆرت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی كرده سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دید گوتی، دەزانن کێ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە بە گۆڵە نایاساییەکان کە خۆشبەختانە لەلایەن ڤارەوە رەتکراونەتەوە؟ ئەوە ریاڵ مەدریدە.
🗣️ David Bernabéu (@DBR8):
💥 “Saps qui lidera la classificació amb gols il·legals, afortunadament anul·lats pel VAR? El Madrid”
💥 “Una mostra evident del que han robat al llarg de tota la seva història”#OnzeE3
👉🏼 https://t.co/r9AKZzJkCI pic.twitter.com/UJ7Ancmba7
— Onze (@OnzeTv3) June 26, 2025
ده‌شڵێت، ئەمە بەڵگەیەکی روونە لەسەر ڕادەی ئەو دزییەی کە بەدرێژایی مێژووی خۆیان كردوویانه و ڕیاڵ مه‌درید ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان، به‌ڵام یانه‌كه خۆی سوودمه‌ند بووه له بڕیاره ناڕاسته‌وخۆكان كه له‌لایه‌ن VAR ه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئاس راپۆرتێكی بڵاوكردووته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ڤار ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا له‌لایه‌ن بارسێلۆناوه له وه‌رزی 2024-2025.
AS |
🚨 ⚪️🏆 8️⃣ بدون تدّخل تقنية الفيديو المُساعد (VAR) نادي ريال مدريد سيكون بطلاً لليغا 🇪🇸 لهذا الموسم مُتفوقاً على نادي 🔵🔴 برشلونة البطل الحالي و بفارق ثماني نقاط . pic.twitter.com/5qMna8HPhf— Copa (@Copa_Lal) May 19, 2025
به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌گه‌ر ڤار نه‌بوایه، ڕیاڵ مه‌درید نازناوه‌كه‌ی ده‌برده‌وه، چونكه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ڤار بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی 7 خاڵ بۆ ڕیاڵ مه‌درید و زیادبوونی 5 خاڵ بۆ بارسێلۆنا.
✅ ترتيب الدوري بعد نهاية الجولة الـ37.
#LALIGAEASPORTS pic.twitter.com/QLHlZXWwNl
— LALIGA (@LaLigaArab) May 18, 2025
مشتومڕی ناوبژیوانان له تۆپی پێی ئیسپانیا به‌رده‌وامه و بووه‌ته هۆی گۆڕانكاری گه‌وره له لیژنه‌ی ناوبژیوانان، له كاتێكدا هه‌ندێك پێیان وایه ڕیاڵ مه‌درید قوربانی بڕیاره ناڕاستهكانه، هه‌ندێكی تر پێیان وایه ئه‌و یانه‌یه خۆی سوودمه‌ند بووه له هه‌ندێك بڕیاری ناوبژیوان.